Sunday, March 31, 2019

دەست پەرکردن یان خۆ بەتال کردنەوە چیە؟

(عاد السریە))((دەست پەر))
پێویستە هەموو كوڕ و كچێك دەربارەی ئەو شتە بزانێت كە پێی دەگوترێت " دەستپەڕ"، هەم لە رووی ئەوەی ئەم زاراوەیە چی دەگەیەنێت، هەروەها كردارەكەشی چی لە مرۆڤ دەكات و زەرەر و زیانەكانی چین.
دەستپەڕ بە رێژەیەكی بەرچاو لەنێو ئەو هەرزەكارە كوڕ و كچەكاندا دەكرێ، بەگوێرەی چەند لێكۆڵینەوەیەكیش رێژەی لەسەدا 90 ی كوڕان و رێژەی لەسەدا 70 ی كچان ئەم كارە دەكەن، بە تایبەتیش لە‌و كۆمەڵگە داخراوانەدا هەیە كە رێگە بە تێكەڵبوونی هەردوو رەگەز نادرێت.
دەستپەڕ، واتە كەسێك بە دەستی خۆی بگاتە چێژی سێكسی، ئەم كارە بە شێوەیەكی نهێنی ئەنجامدەدرێت، هەر لەبەر ئەوەیە عەرەبەكان پێی دەڵێن"عاد السریە" كە واتای خووی نهێنی دەگەیەنێت.
ئەم كارە پرۆسەیەكی سێكسی ناتەواوە، لەبەرئەوەی بە وەرگرتنی چێژی سێكسی ئاسایی كۆتایی پێ نایەت. دەمارە خوێنەكانی ناوچەی حەوز دێنەوە سەر باری ئاسایی خۆیان بەر لە ور‌ووژاندن و ئەمەش دەبێتە هۆی نەگەیشتن بە چێژی سێكسی و لە ئەنجامیشدا تێربوون یاخود گەیشتن بە ترۆپكی ورو‌وژاندنی سێكسی روونادات، ئەمەش زیانی هەیە و دەبێتە هۆی گیرانی ناوچەی حەوز بە خوێن كە زیانی زۆری بۆ هەموو كۆئەندامەكانی جەستە بەگشتی و كۆئەندامی زاو‌وزێ بەتایبەتی هەیە .
زیانەكانی دەستپەڕ بۆ كچان:
كچان لە كاتی ئەم كارەدا ناتوانن بە تەواوەتی چێژی سێكسی وەربگرن و بەهۆی خوێنەوە ئازارێكی زیاتریان دەبێت بەر لە سووڕی مانگانەیان.
هەرچەندە دەستپەڕ نابێتە هۆی دڕانی پەردەی كچێنی، بەڵام دەبێتە هۆی گەورەبوونی ئەم پەردەیە و ئەمەش وادەكات لەكاتێكدا كە هاوسەرگیری دەكەن ئەو پەردەیان بە ئاسانی لانەدرێت. هەروەها دەبێتە هۆی لاوازبوونی جەستە و بێهێزیی كۆئەندامی بەرگریی بەرامبەر بە نەخۆشییەكان، ئەمە جگە لە زیانی جەستەیی، زیانی دەروونی زۆریشی هەیە، چونكە دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و خودلۆمەكردن بەهۆی ئەم كارە كە بە نەشیاو دادەنرێت لە كۆمەڵگەدا.
زیانەكانی دەستپەڕ بۆ كوڕان:
هەرچەندە ئەم كارە خۆی زیانبەخش نییە، بەڵام دووبارەكردنەوەی بە بەردەوامی زیانبەخشە و دەبێتە هۆی گیرانی غودەی پرۆستات، هەروەها ئەو كەسەی ئەم كارە دەكات كاتێك هاوسەرگیریی دەكات وا هەست دەكات كە ناتوانێت كاری سێكسی ئەنجامبدات بەهۆی ئەوەی بە هەر بە بەركەوتنی ئەندامی نێرینەی دەگاتە چێژی سێكسی.
یاخود جاری واهەیە دەبێتە هۆی بێهێزی سێكسی لەو كەسەدا (رەپنەبوونی ئەندامی نێرینەی). بە هەمان شێوەی كچان بەهۆی ئەم كارەوە كوڕانیش تو‌وشی دڵەڕاوكێ و خۆدو‌ورخستنەوە لە كۆمەڵگە و رەنگزەردی دەبنەوە.
یەكێكی دیكە لە زیانەكانی دەستپەڕ ئەوەیە، كە دەبێتە هۆی چالاككردنی دەردانی غودەكانی ئەندامی زاو‌وزێ، بۆیە لەدوای جارێك لەم كارە مێشك هاندەدرێت بۆ ئەوەی دیسان دو‌وبارەبكرێتەوە و بەمەش مرۆڤ بە ئاسانی ئالو‌ودەی دەبێت.
خۆپاراستن لە دەستپەڕ
ئیرادە: یەكەم هەنگاوە بۆ دووركەوتنەوە لەم خووە، بۆیە پێویستە ئیرادەیەكی بەهێزت هەبێت و متمانەت بەوە هەبێت كە تۆ دەتوانیت جارێكی دیكە ئەم كارە نەكەیتەوە.
خۆت باش بناسە: واتا بزانە چ شتێك دەبێتە هۆی ورو‌وژاندنت لە رووی سێكسییەوە و لێی دووربكەوە و هەوڵبدە بیر لە سرو‌وشت و كاروبارەكانت بكەیتەوە و بەلای وێبسایتە سێكسییەكاندا مەڕۆ.
خەوت نەهات مەچۆ نێو جێگا: هەوڵبدە نەچیتە ناو جێگاكەت كاتێك بەتەواوەتی شەكەت نیت، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە بیرت لای خووەكەت نەبێت و كە چوویتە جێگای خەوتنت خێرا خەوت لێبكەوێت.
لە بێكاریدا خۆت مەشۆ: هەوڵبدە لە كاتێكدا كە بێكاری نەچی بۆ خۆشوشتن، بەڵكو كاتێك هەڵبژێرە كە پەلەتە بۆ نمو‌ونە بەر لەوەی بچیتە خوێندنگا یان بە ماوەیەكی كەم پێش كاتی دەستپێكردنی كارەكەت.

Saturday, March 30, 2019

كەژێ هاوتا سەبارەت بە هاوسەرگیریەكەی روونكردنەوە دەدات

کچە گۆرانیبێژی لاو" کەژێ هاوتا"، سەبارەت بە دەنگۆی چونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریی روونكردنەوە دەدات.

كەژی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوسیویەتی"کەژێ هاوتا هاوسەرگیری کرد، ئەم قسانە دوورن لە راستییەوە".

 کەژی هاوتا تەمەنی 18 ساڵەو له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئه‌سعه‌دە، له‌دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی ناوبانگ په‌یدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیە.

Friday, March 29, 2019

سلێمانی..ژنێك خوشكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرت

ژنێك دایكی دوو منداڵ و چەندان ساڵ گوزەران و ژیان لەگەڵ پیاوەكەی و بەسەربردنی رۆژگار بە ئاسایی و ئاشتییانە، كەچی لە كۆتادا بینینی دیمەنەكانی خیانەتكردنی پیاوەكەی و خوشكی، كە هەردووكیان كەسی خۆی بوون، ژیانی لەبەرچاو تاریك بوو و لەگەڵ دوو منداڵەكەی ڕووی لە هەندەران كرد، ئێستەش لە پیاوەكەی جیا نابێتەوە و دەیەوێ هەر بە شێوەیەكی ناشەرعی و ناپاكیی پیاوەكەی و خوشكەكەی بەیەكەوە بن.
ژنەكە و دوو كوڕەكەی ئێستە لە دەرەوەی كوردستانن و پێشتر لە شاری سلێمانی بوون، “وشە” لەگەڵ ئەو ژنە كە ناوی “سكاڵا”یە پێوەندی كرد و گفتوگۆی لەگەڵدا كرد، ئەو چیرۆكی خۆی دەگێڕێتەوە و سووریشە لەسەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەك لە هاوسەرەكەی جیا نابێتەوە، بۆ ئەوەی پیاوەكەی نەتوانێ لەگەڵ خوشكەكەی هاوسەرگیری بكات.
لە پێوەندییەكی ڤیدیۆی سكاڵا لەگەڵ “وشە” ئەو باسی خیانەتی خوشك و هاوسەرەكەی دەكات و دەڵێ، هیچ كات بە خەیاڵم نەهاتووە ئەوانە خیانەتم لێ بكەن، چونكە هەردووكیان خۆشەویستترین كەسم بوون، لەو بڕوایەدا بووم ئەوان لە پێناوی من ئامادەن بمرن، كەچی لە پشتەوە چەقۆیان لێ دام و خیانەتیان لێ كردم، بەوهۆیەوە لە ماڵ و شار و وڵاتی خۆم ناچار بە ڕاكردنیان كردم.
سكاڵا گوتی، ماوەی ساڵێكە ڕووداوەكە ڕووی داوە و من كوردستانم جێ هێشتووە، بەڵام تا ئێستەیش ئەو خیانەتە لە مێشكم پەنگی خواردووەتەوە و بەردەوام خەمبارم دەكات و هیچ كات ناتوانم باوەڕ بەخۆم بێنم كە ئەو كار و خیانەتكردنە بە كردەیی ڕووی داوە، دەمەوێ وا وێنای بكەم تەنیا خەیاڵە، بەڵام ئەوەیش ئەستەمە، چونكە بە چاوەكانی خۆم بینیمن و بە گوێیەكانی خۆم لە دەمی ئەوانەوە ڕاستییەكانم بیست، كەسێك لە ناو واقیعێكی تاڵی وەك ئەوەی ئێستە من تێیدا نەبێ، باوەڕ ناكات من لە چ دۆخێكی دەروونی و ئازار و مەینەتیدا دەژیم.
ئەو بۆ “وشە” چیرۆكی خۆی و هاوسەرەكەی “فوئاد” دەگێڕێتەوە و دەڵێ، دوای ماوەیەك لە پێوەندی خۆشەویستی، هاوسەرگیریمان كرد، ماوەی هەشت ساڵ بەیەكەوە ژیاین،  بووین بە دایك و باوكی دوو كوڕ، لە ماوەی ئەو هەشت ساڵە دوو جار ناپاكی هاوسەرگیریی لێ كردم و لێی خۆش بووم، بەڵام ئەمجارە منی لەناو برد.
سەناری خوشكی سكاڵا دوو ساڵ پێوەندی لەگەڵ فوئادی هاوسەری هەبووە، سەرەتای پێوەندییەكەیش بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە سەناری خوشكی هەندێ كێشەی لەگەڵ براكانی هەبووە و ماوەیەك لە ماڵی ئەوان ماوەتەوە، ئیتر بەیانیان سكاڵا دەچوو بۆ دەوام و سەناری خوشكی و هاوسەری و دوو كوڕەكەی لە ماڵ دەمانەوە، لەوكاتەوە پێوەندییان دروست بووە و سەرەتایش بە پێوەندیی سەرجێی دەستیان پێ كردووە. سكاڵا دەڵێ، دوای چوونەوەی خوشكیشم بۆ ماڵی باوكم، كوڕەكانم چەندان جار پێیان گوتم كە سەناری پووریان لە ماڵی ئێمە بوو، لە كاتێكدا من لە ماڵ نەبووم، ئەوان دەیانگوت، پوورم لەگەڵ باوكم یەكتریان ماچ كردووە و لە ژوورەوە بەیەكەوە ماونەتەوە، منیش بە سەنارم دەگوت و ئەویش ڕەتی دەكردەوە، خۆیشم نەمدەتوانی بیر لەوە بكەمەوە، چونكە ئەوە قێزەونترە لە قێزەونی.
سكاڵا هەست دەكات پیاوەكەی خیانەتی لێ دەكات و پێوەندی لەگەڵ ژنی تر هەیە، بەڵام هیچ كات بیری بۆ ئەوە نەچووە خوشكەكەی ئەو كەسە بێ، چونكە ئەوان بە ئاسایی لە ماڵی باوكی سكاڵا و خۆی دەیانتوانی یەكتر ببینن و شتێكی ئاسایی بوو، بۆیە سكاڵا بۆی قورس بوو دەستنیشانی ئەو ژنە بكات كە لەگەڵ فوئادی هاوسەری ڕێك كەوتووە.
لە كۆتادا سكاڵا خۆی ناچار دەكرد و بە زۆر باوەڕ بەخۆی دەهێنێ، بەدوای ئەو گومانەوە بچێ كە كوڕەكانی چەندان جارێك پێیان گوتووە، پووریان هاتووە بۆ ماڵەوە و لەگەڵ باوكیان یەكتریان ماچ كردووە. ئەو باسی كرد و گوتی، لەگەڵ دایكم پلانمان دانا بە خێرایی بابەتەكە یەكلا بكەینەوە، پێمان ڕاگەیاندن كە ئێمە بەیانی دەڕۆین بۆ هەولێر و شەو لەوێ دەمێنینەوە و ڕۆژی دواتر ئێوارەكەی دەگەڕێینەوە، بەڵام نەڕۆیشتین بۆ هەولێر و هەر لە سلێمانی بووین، ئیتر چاودێری خوشكەكەمان كرد، چوو بۆ ماڵی ئێمە و منیش كلیلی دەرگەم پێ بوو و چووینە ژوورەوە و هەموو شتێكم بە چاوی خۆم بینی.
زیاتر گوتی، بە لێدان و قسەپێگوتنیان هەردووكیانم لە ماڵ دەركرد، فوئاد چوو بۆ ئێران و خوشكەكەیشم چووەوە ماڵی باوكم، منیش هەر ئەوكاتە بڕیارم دا كوردستان جێ بهێڵم، بۆیە هەرچی زێڕ و كەلوپەلی ناوماڵ هەبوو، هەموویم فرۆشت و بە ڕەسمی بە هاوكاریی دایكم و خاڵم بەرەو دەرەوەی كوردستان ڕۆیشتم.
لە كۆتادا سكاڵا بۆ “وشە” گوتی، لە دەرەوەم و هەموو شتێك باشە، بەڵام ناتوانم خیانەتەكەی ئەوان لەبیر بكەم، بۆیە بە هیچ شێوەیەك لە هاوسەرەكەم جیا نابمەوە و نامەوێ ئەوان بگەن بەیەك و دواتر بەیەكەوە هاوسەرگیری بكەن، ئەگەر بشیەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ بكات، ئەوا دەیاندەم بە دادگا و بەڵگەم لایە كە خیانەتی هاوسەرییان كردووە، خیانەتەكەیشان لای هەموو كەس ئاشكرا بوو و دەبێ ئەوانیش تا دەمرن بە سەرشۆڕی بژین

Thursday, March 28, 2019

یەکەم دەرمانی مەنعکردنی منداڵبوون بۆ پیاوان دروستدەکرێت

پزیشكانی توێژەر لە کۆنفرانسێكی زانستیدا رایانگەیاند دەرمانێكی کۆنتڕۆڵکردنی منداڵبون دروستدەکرێت، کە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە سەلامەتە بۆ بەکارهێنانی لە مرۆڤدا. 
ستیفانی پاگ، پرۆفیسۆری هەناوی و هاوسەرپەرشتیاری توێژینەوەیەکی نوێیە لەبارەی کاریگەری دەرمانە نوێیەکەی رێگریکردن لە منداڵبوون، دەڵێت دەرمانە نوێیەکە رۆژانە جارێك بەکاردێت، 200-400 ملیگرام هۆڕمۆنی پرۆجیسترۆنی تێدایە و هۆکار دەبێت بۆ رێگەگرتن و کەمکردنەوەی دروستکردنی سپێرمەکان.

ستیفانی دەڵێت نزیکەی 40 پیاوی تەندروست بەشدارییان لە توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن کردووە و بۆماوەی ٢٨ رۆژ دەرمانیان خواردووە، بەگوێرەی توێژینەوەکە دەرکەوتووە رێژەی سپێرمەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، کە دەبێتە بەشێكی دیکە لە رێگەکانی مەنعکردن لەگەڵ بڕینی جۆگەکانی سپێرم و بەکارهێنانی کۆندۆم.

دەرمانی رێگریکردن لە منداڵبوون لە ژناندا 50 ساڵ دەبێت لەلایەن پزیشكانی بەریتانیا دروستکراوە و تاوەکو ئێستا دروستکردنی دەرمانێكی هاوشێوە کە رێگە لەدروستکردنی سپێرمەکان بگرێت، لە تاقیگەدایە و تاوەکو ئێستا بەراورد بە خانمان، پیاوان کەمترین  رێگەیان لەبەردەست هەن بۆ رێگەگرتن لە منداڵبوون.

Wednesday, March 27, 2019

ئەو خواردنانە چین کە توانای سێکسی زیاد ئەکەن زۆر گرنگە بۆ هاوسەران

توێژەرانی بواری تەندروستی چەند خۆراکێکیان دەستنیشانکردووە، کە توانای سێکسی هاوسەران دەکەن بە دوو هێندەو ئامۆژگاری هاوسەرەکان دەکەن، کە خۆیان لە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیای بپارێزن لەبری ئەوە بایەخ بە خۆرە تەندروستەکان بدەن.
 بەپێی توێژینەوەکان ئەم خواردنانە باشترین جۆرن بۆ بەرزکردنەوەی توانای سێکسی هاوسەران:
١- ناوکە کولەکە: یەکێکە لەو خواردنانەی بەکار دێت بۆ زیادکردنی توانای سێکسی لە خانمان و پیاوانیدا، بەمەش هۆرمۆنی تێستۆسیرۆن زیاد دەبێت و ماددەی زینکی تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای سێکسی.
٢- شوتی: بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی چالاکبوونی سوڕی خوێن، وادەکات خوێن بۆ ئەو بەشاندی لەش بڕوات کە لە سێکس بەرپرسن.
٣- ترێی سور: هەردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆسیرۆن زیاد دەکات  کە بەرپرسن لە بەرزبونەوەی تونای سێکسی.
٤- مۆز: بەهەمان شێوە مۆز دەبێتە هۆی جالاککردنی توانای سێکسی
٥-بیبەر: بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین سی تێیدا، سوڕی خوێن چالاک دەکاتو  توانای سێکسی بەرزدەکاتەوە

Tuesday, March 26, 2019

زانیاری زۆر گرنگ لەسەر پەردەی کچێنی ئافرەتان بۆ یەکەم جار بزانە تکایە بی خوێنەوە گرنگە

پەردەی کچێنی (بە ئینگلیزی: Hymen) لایەیەکی ناسکە کە ھەموو یان کەمێک لە بەشی ژوورەوەی زارکی یۆنانی‌یە و لە ناوی خوای بووکێنی و زەماوەند وەرگیراوە. ئەم وشەیە لە یونانی کۆن بۆ ھەموو جۆرە پەردەیەک بەتایبەت ئەو پەردەیەی دڵی لەنێو خۆیدا حەشار داوە، بەکارھاتووە کە دەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەکارھێنانی ئەم وشەیە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و لە کۆتاییدا تەنیا بە مانای پەردەی کچێنی بەکارگیراوە.
(گولینک vagina) دادەپۆشێنێت. Hymen وشەیەکی 
لە سەرەتای گە‌وەرەبوونی کۆرپەلە لەنێو منداڵداندا، بەگشتی گولینک (Vagina) بەشی چوونەژوورەوەی نییە و تەنیا بە ڕیشاڵەتوێیە باریکە داپۆشراوە کە پێش لەدایکبوون بە شێوەیەکی ناتەواو دابەشدەکرێ. ھەر ئەو ڕیشاڵەتوێیە باریکە دواتر دەبێت بە پەردەی کچێنی. ئەگەر دابەشبوونی ئەو ڕیشاڵەتوێیە باریکە پێش لەدایکبوونی منداڵ بە شێوەیەکی تەواو و کامڵ سەربگرێ، دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە ژنان وەک شتێکی سروشتی و زگماگی ئەو پەردەیەیان نەبێ! زۆر کەس وا بیر دەکەنەوە کە ئەو پەردەیە لەنێو گولینک دایە. بەڵام ئەو بۆچوونە ڕاست نییە و ئەو پەردەیە بەشی دەرەوەی ئەندامی جنسییە و شوێنی ڕاستەقینەی لە سەرەتای بەشی چوونەژوورەوەی گولینکدایە. 

شکڵ و ڕەنگ

ئەندامی جنسی لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی‌تر شکڵ و ڕەنگیان دەگۆڕێت. ھەندێ تۆخن و ھەندێ کاڵترن. ھەندێ گەورەن و ھەندێ بچووکن. بەڵام ھیچیەک لەوانە نائاسایی نین. ھەروەھا شێوە و شکڵی پەردەی "کچێنی" لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی‌تر جیاوازە. چەند نموونە لەوانە بریتین لە:
  • شێوەی بازنەیی: لەم شێوەیە‌دا ئەو پەردەیە وەک بازنەیەک دەوری زارکی گولینکی داپۆشاندووە. 
لە شێوەیەکی ‌تردا پەردەکە توانایی چەمانەوە و خۆکێشانەوەی ھەیە و کاتی سێکس بۆ یەکەم جار پەردەکە نادڕێت بەڵکو بەبێ خوێنڕێژی دەکێشرێتەوە و لادەدرێت.
  • شێوەیەک ھەیە لەوێدا پەردەکە لە درێژایی زارکی گولینکدا بە دوو بەش دابەش کراوە.
  • فۆڕمی بێژنگی: ئەو پەردەیە بە تەواوی پانایی زێی داپۆشاندووە، بەڵام ڕوویەکەی کون کونە.
ھەندێ کچ بەبێ ئەو پەردەیە لەدایکدەبن. ھەندێکی‌تر پەردەکەیان کونی تێدا نییە. ھەندێ ھەن پەردەکەیان زۆر ئەستوورە و بۆ دڕاندنی لەوانەیە یارمەتی پزیشک پێویست بێت تا پێش بە ژان و ئازاری کاتی سێکس بگیرێت. 

پەردەی بێ کون یان بەستراو

ئەوەش شێوەیەک لە پەردەیە کە تەنیا دوای لەدایکبوونی یەکەم منداڵ دەدڕێت. بەڵام وەک چەند ھێڵی ناھاوتەریپی گۆشتی لە دەوری زارکی گولینک دەمێننەوە. ئەو کچانەی بە تەمەنی (ھەراش puberty) دەگەن کە (نیشتنەخوێن monthly period) دەبن، ئەگەر پەردەی بەستراویان بێت ئازارێکی زۆریان پێدەگات، چونکە خوێنەکە لە پشت ئەو پەردەیەدا کۆدەبێتەوە و ناڕژێتە دەر. کاتی وا بە یارمەتی پزیشک و نەشتەگەری پەردەکە کون دەکەن تا خوێن لەو 

خوێنڕێژی لە یەکەم پێوەندی جنسی

ھەندێ ژن زگماگی بەبێ ئەو پەردە لەدایکدەبن و سروشتییە لە یەکەم پێوەندی جنسی خوێنڕێژی ناکەن. بەڵام جگە لەوەش ئەگەر ژن لە باری فیزیکی و ڕۆ‌‌حی و دەروونییەوە بۆ سێکس ئامادە بێت، ترس و شە‌رم و شوورەیی لە ئارادا نەبێت، مەتمانەی بە ھاوڕێکەی ھەبێت و پێشەکی بە ماچ و باوەش و لاواندنەوەی یەکترین دەست پێبکەن، زارکی گولینک بە ڕادەی پێویست تەڕ دەبێت و ئەندامی زاوزێی پیاو بە نەرمی و بەبێ ئێش و ئازار دەچێتە نێو لەشی ژنەوە و لەو حاڵەتەدا خوێنڕێژی نابێت. بە پێچەوانە ئەگەر ژن بترسێت، مەتمانەی نەبێت، خۆ گرمۆڵە بکات و ماچ و باوەش و لاواندنەوەی یەکتر لەگۆڕێدا نەبێت، زارکی گولینک وشکە و خۆ کۆدەکاتەوە و ژن کاتی چوونەژووری ئەندامی زاوزێی پیاو، ئازارێکی زۆری پێدەگات و خوێنی لێدێت.
ھەندێ پیاو پێیان وایە دەتوانن لە کاتی سێکس دەگەڵ ژنێک بزانن ئەگەر ئەو ژنە پێشتر سێکسی ھەبووە یان نا، ئەوە ڕاست نییە. تەنیا شتێک کە پیاو کاتی ئاوا ھەستی پێدەکات ھەر ئەو ترس و شەرم و نامۆیی و نیگە‌رانی ژنەکە دەبێتە ھۆی خۆگرمۆڵەکردنی ژن و وشک بوون و تەنگ بوونەوەی زارکی گولینک.
ژمارەی دەمارە ڕیشاڵەکان لەم پەردەدا کەمن، ھەر بۆیەش ئارام بوونی ژن لە باری ڕۆحی و دەروونی و ئامادەبوونی لە باری فیزیکییەوە، دەتوانێت وا بکات کە دڕانی ئە‌م پەردەیە ئێش و ئازار و خوێنڕێژی بەدواوە نەبێت. ڕەنگە ھەر بۆیەش باشترە پێوەندی سێکس بخەنە کاتێکەوە کە ھەلومەرج بۆ ئارامی و ئامادەبوونی لەش و ڕۆحی ھەر دوولایان سازە. بۆ نموونە "شەوی بوکێنی" کە دایکوباب و بەربووک و خزم و کەس و ھۆز لە پشت دەرگا چاوەڕێن و زاوا دەبێت "پیاوەتی" خۆی بە ھەموو کەس بسەڵمەنێت، کاتێکی باش بۆ نزیکی کردن نییە. بووک و زاوا ھەر دوو ماندوون و بە بوونی ئەو ھەموو خەڵکە لە دەوروبەر و لە پشت دەرگا قەت ھیچکامیان ناتوانن ئارام و ئامادە بن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست سێکسیان ھەبێت.
نەبوونی زانیاری بۆتە ھۆی ئەوەی خەڵک پێیان وابێ کە ئەو پەردەیە پەردەیەکی زۆر ئەستوورە و بە ھێزێکی زۆر نەبێت نادڕێت. ھەر بۆیەش لە کاتی سێکسدا ھەندێ پیاو بە ھەموو ھێز و توانایانەوە پاڵەپەستۆی ژن دەدەن و دەبنە ھۆی ئێش و ئازار و برین و خوێنڕێژی لەلای ژن. لە حاڵێکدا ئەگە ژن و پیاو زانیارییان لەسەر ئەندامی خۆیان و ئەندامی یەکتر ھەبێت، ئەگەر بە نەرم و نیانی دەستپێبکەن، ئەگەر کات بدەن بە یەکتر تا شەرم و ترس لە نێوانیاندا نەمێنێت و ئەگەر نەیکەنە پەلە پەل، ھیچ پێویستی بە پەستان و ھێز و توانای سەیر و سەمەر لەلایەن پیاوەوە نییە و ژنیش پێویست ناکات ئەو ھەموو ئازار و ئێشەی پێ بگات.
بوونی ئەم پەردەیە بە ھیچ شێوەیەک نیشانەی کچێنی (a girls virginal state) نییە. کەس تەنیا بە چاولێکردن ناتوانێت لە بوون یان نەبوونی ئەم پەردەیە دڵنیا بێت. تەنیا پەنجا لە سەدی ژنان لە یەکەم پەیوەندی جنسیدا خوێنڕێژی دەکەن. کەوابوو بوون یان نەبوونی ئەو چەند دڵۆپە خوێنە ناتوانێت بەڵگەی ھیچ شتێک بێت. گوتمان شێوەیەک پەردە ھەیە کە توانایی خۆکێشانەوەی ھەیە و لێرەدا چوونەژوورەوەی ئەندامی زاوزێی پیاو، بۆ نێو ئەندامی جنسی ژن نابێتە ھۆی خوێنڕێژی لەلای ژن، ئەگەرچی ئەو ژنە قەت پێشتر پێوەندی جنسی نەبووە.
زۆر باشە ژن پێش پێوەندی سێکس بۆ یەکەم جار بچێتە لای پزیشکی پسپۆری ژنان. دیارە نەک بۆ ئەو مەبەستە کە بەڵگەنامەی "کچ بوون" وەرگرێت، بەڵکو بۆ ئەوەی ھەندێ زانیاری لەسەر شێوە و شکڵی پەردەی "کچێنی" خۆی وەرگرێت و لەشی خۆی باشتر بناسێت. بەتایبەت ئەگەر خاوەنی پەردەی ئەستوور یان بەستراو بێت، بۆ لابردنی پێویستیان بە یارمەتی پزیشک ھەر دەبێت. ھەبوونی ئەو زانیارییانە پێش بە زۆر ڕووداوی ناخۆش و ھەندێ جار دڵتەزێن دەگرێت!
کە زارکی گولینک تەنگ بوو، باشتر وایە بە کرێمی تایبەت چەور بکرێت یان لە ژێڵ یان سپرێی کەڵک وەرگیرێت. وەکی باس کرا، دەستپێکێکی نەرم و نیان و لاواندنەوەی سەرەتا دەبێتە ھۆی تەڕبوونی ئەندامی جنسی ژن و پێوەندی سێکس گەلێک ئاسان دەبێتەوە.
ھەندێ جار ئەم پەردەیە بە یەک دوو جار پێوەندی سێکس بە تەواوی نادڕێت بە‌ڵکو ھەر جارەی بەشێکی دەدڕێت و لەوانەیە کەمێک خوێنی لێ بێت. سەرەڕای نەدڕانی پەردەکە بەتەواوی، تۆواوی پیاو دەتوانێت لە کونە‌کانی پەردەکە دەرباز بێت و دەگەڵ ھێلکەلەی ژن یەک بگرن و منداڵ ساز بێت. واتە ژن سەرەڕای بوونی پەردەی "کچێنی" دەکرێ سکی پڕ بێت.
ھەندێ چالاکیی وەرزشی وەک ئەسپسواری، تێنان و دەرھێنانی تامپۆن (tampon) و دەستپەڕکردن دەتوانێت ئەم پەردەیە لادات یان بیدڕێنێت. بەڵام چالاکیی وەک ھەڵاتن، مەلەوانی، سەما، نابنە ھۆی دڕانی پەردەی "کچێنی"، مەگەر ئەوەی کاتی کایەکردن، بازدان یان کەوتن، نووکی شتێک، ڕێک بگاتە ئەو پەردەیە و بیدڕێنێت!
چەند شێوەی تری ئەم پەردەیە: نێوەدا کۆنەبێتەوە

Sunday, March 24, 2019

سێکسی کۆم و زیانەکانی بزانە زۆر گرنگە

ســـێکسی کـــۆم
زانیاری زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به‌ سێکسی کۆم.....
له‌روی ته‌ندروستی
زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی سێکسی کۆم ( سێکس لە دواوە)؛
سێکسی کۆم مه‌ترسی کۆمه‌ڵێک ده‌رهاوێشته‌ی خراپ و درووست کردنی چه‌ندین نه‌خۆشی لێده‌کرێت ؛
1. گواستنه‌وه‌ی زینده‌وه‌ره‌ وردبینه‌کان که‌ له‌ کۆمدا هه‌ن بۆ ناو سووڕی خوێنی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ سێکسی کۆمی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ، له‌ ئه‌نجامی بردیندار کردنی کۆم ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ ده‌چنه‌ ناو برینه‌که‌ و ده‌بنه‌ هۆی هه‌وکردن .
2. سێکسی کۆم ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی مایه‌سیری ( Haemorrhoead ) .
3. هاتنه‌ ده‌رێی کۆم ( prolapse ) .
4. ژانی زۆر .
5. برین ( perineal fissure ) .
6. گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ سێکسیه‌ گواستراوه‌کان ( Sexual transmitted diseases , STD ) ، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌ک له‌ دووانه‌کان هه‌یان بوو به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو رێگای پاکوخاوێنیان به‌کار نه‌هێنا ، وه‌کو ئایدز ( AIDS , HIV ) و سفلس ( syphilis ) و هەوکردنی ڤایرۆسی جگه‌ر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر .
7. له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی زۆر دووباره‌ کردنه‌وه‌ و درووست کردنی برین و هه‌وکه‌ردن ببێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ی کۆم .
8. هه‌روه‌ها زۆر دووباره‌کردنه‌وه‌ی سێکسی کۆم بۆ که‌سی بده‌ر، وای لێده‌کات که‌ ده‌رچه‌ی ده‌رێی نه‌توانێت به‌ته‌واوی ئیشی خۆی بکات که‌ ڕاگرتنی پیسایییه‌.

Saturday, March 23, 2019

سێكسی ماوەی دووگیانی پەیوەندی ژن و مێرد بەهێز دەكات

سێكسی ماوەی دووگیانی پەیوەندی ژن و مێرد بەهێز دەكات
بەشێكی خانمان كاتێك دووگیان دەبن لە سێكس دووردەكەونەوە، چونكە پێیانوایە جووتبوون زیان بە كۆرپەكەیان دەگەیێنێت، پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا جووتبوون لە كاتی دووگیانی رێگەپێدراوە؟
د.باربێرا هایس پزیشكی پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە زانكۆی كالیفۆرنیا وەڵامی ئەم پرسیارەی خانمانی دووگیان دەداتەوە. د.باربێرا چەندین توێژینەوە و بابەتی سەبارەت بە سێكس لەماوەی دووگیانیدا بڵاوكردووەتەوە.
پزیشكە پسپۆڕەكەی خانمان و منداڵبوون دەڵێت، كاتێك خانمەكە دووگیانییەكی سەلامەتی هەبێت، واتە هەم دایك و هەم كۆرپەكە هیچ گرفتێكی تەندروستییان نەبێت، سێكس لەماوەی دووگیانی رێگەپێدراوە و سەلامەتە، بگرە سوودی تەندروستیشی هەن.
د.باربێرا هایس روونیدەكاتەوە، زۆربەی خانمانی دووگیان نیگەرانی ئەوەن كە سێكس زیان بە كۆرپەكەیان بگەیێنێت و ببێتە هۆی لەبارچوون، بەڵام ماسولكەكانی منداڵدان كۆرپە دەپارێزن، بەمەش هیچ زیانێك بە منداڵەكە ناگات، تەنانەت لەكاتی گەیشتنە ئۆرگازم كاتێك ماسولكەكانی منداڵدان گرژ دەبن، گرژبوونەكە زۆر كەمە و ناگاتە ئەو راددەیەی هانی پرۆسەی منداڵبوون بدات، بەڵام گرنگە خانمانی دووگیان لە هەفتەكانی كۆتایی دووگیانییەكەیان بۆ سێكس راوێژ بە پزیشكی تایبەتی خۆیان بكەن.
پسپۆڕەكەی خانمان و منداڵبوون لە زانكۆ ئەمریكییەكە دەشڵێت، ئارەزووی سێكس لەماوەی دووگیانیدا لە خانمێكەوە بۆ خانمێكی دیكە جیاوازە، بەشێكیان لەماوەی دووگیانیدا ئارەزووی سێكسیان دەگاتە لوتكە، بەڵام بەشێكی دیكەیان بەتایبەت لە سێ مانگی یەكەمی دووگیانی ئارەزووی سێكسیان لاوازە، ئەمەش بەهۆی لێكەوتەكانی ماوەی دووگیانی وەك رشانەوە و بێهێزی، بەڵام تاوەكو دووگیانییەكە زیاتر بڕواتە پێش، بەهۆی ئەوەی سكی خانمەكە گەورەتر دەبێت، ناڕەحەتییەك بۆ خانمەكە و بۆ هاوژینەكەشی دروستدەكات، بۆیە دەبێت شێوازی سێسكردنەكە بەجۆرێك بێت كە گوشار نەخرێتە سەر سكی خانمەكە.
ئەو پزیشكە دەڵێت، كاتێك خانمەكە لە مەترسیی منداڵبوونی پێشوەختە، لەبارچوون یان منداڵەكەی دووانە یاخود سیانەیە باشترە لە سێكس دووربكەوێتەوە و راوێژ بە پزیشكەكەی بكات، هەروەها لەكاتی سێكسدا ئەگەر خانمەكە تووشی خوێنبەربوونی زێ و ئازارێكی زۆری خوارەوەی سك بێت ، دەبێت خێرا پزیشكەكەی ئاگادار بكاتەوە.
د.باربێرا رێنمایی دەداتە خانمانی دووگیان بەوەی بەردەوام راوێژ بە پزیشكەكەیان بكەن، ئەگەر پزیشك لە تەندروستی خانمەكە و كۆرپەكەی دڵنیابوو، خانمەكە دەتوانێت سكێس بكات. سەبارەت بە سوودەكانی سێكس لەكاتی دووگیانیدا د.باربێرا ئاماژە بەوە دەكات كە پەیوەندی نێوان هەردوو هاوژینەكە بەهێز دەكات، مەترسیی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن كەمدەكاتەوە، سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و ئازار لادەبات.

Friday, March 22, 2019

دووو کچی کوورد بە شێوەیەکی سەیر خۆشی خۆیان دەر دەبرن لە نەورۆز بزانە چی ئەکەن


بە پەلە دوو ئامۆزا لەسەر کێشەیەکی بچووک کوژران لە هەولێر

بیلال ویستی ئامۆزاكەی رزگار بكات، بەڵام خۆیشی لەگەڵ ئەو كوژرا. بكوژی بیلال و ئامۆزاكەی ویستی هەڵبێ‌،

بەڵام پۆلیس بە برینداری دەستگیری كرد.

بیلال ساڵح، 34 ساڵ و ئاوارە جەمال، 35 ساڵ كە ئامۆزای یەكدی بوون و دانیشتووی هەڵەبجە بوون، شەوی 9/3/2019 لەلایەن كەسێكەوە كە پێشمەرگەیە، كوژران.

بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەوبارەیەوە بە (رووداو)ی راگەیاند: "رووداوەكە بەهۆی دەمەقاڵەی نێوان سێ‌ كەس بووە كە یەكێكیان پێشمەرگە بووە و دووانەكەی دیكەش پۆلیس بوون. پێشمەرگەكە تەقەی لە دوو پۆلیسەكە كردووە و كوشتوونی، خۆیشی بریندار بووە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا".

سەبارەت بە هۆكاری دەمەقاڵییەكە، بەرزان عوسمان گوتی: "یەكێكیان بە ئۆتۆمبێل رێگەی لەوەی دیكە گرتووە و رێی نەداوە دەربچێ‌،، ئیدی لەسەر ئەوە بووە بە دەمەقاڵێ‌، پاشان لە ئۆتۆمبێلەكانیان دابەزیون و تەقەیان لە یەكدی كردووە".

ئاوارە جەمال، باوكی دوو منداڵ، دانیشتووی گەڕەكی بامۆكی هەڵەبجە و كارمەندی بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بوو. بیلال ساڵحیش دانیشتووی گەڕەكی كانی قوڵكەی هەڵەبجە بوو، كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاسەوانی سلێمانی بوو. 

مەسعود عەزیز كە هاوڕێی بیلالە و پێش رووداوەكە بە یەكەوە بوون، بە (رووداو)ی گوت :"سەعات 11ی شەو بوو لەگەڵ بیلال چووین بۆ نێو بازاڕ نان بخۆین، خەریكی لەفە خواردن بووین، لەو كاتەدا ئاوارەی ئامۆزای هاتە لامان، گوتی با بە ئۆتۆمبێلەكەم بتانگەیەنمەوە ماڵەوە، منیش گوتم من بە ئۆتۆمبێل نایەمەوە، ئێوە بڕۆن، بیلالیش پێیگوت تۆ بڕۆ خۆمان دێینەوە".

وەك مەسعود باسی دەكات، ئاوارە بە تووڕەییەوە ئەوانی جێهێشتووە، دوای پێنج خولەكێك گوێیان لە دەنگی تەقە بووە. مەسعود دەڵێت: "بیلال رایكرد، منیش دوایكەوتم، بینیمان ئاوارە لەگەڵ كەسێك بە شەڕ هاتووە و گوللەیەكی لە قاچی كەسەكە داوە. بیلال دەیویست ئاوارە لەوێ‌ دووربخاتەوە و بیباتەوە نێو ئۆتۆمبێلەكەی، بەڵام پێشمەرگەكە بە برینداری خۆی گەیاندە ئۆتۆمبێلەكەی و بە كڵاشینكۆفێك دەستڕێژی گوللەی لێكردن و هەڵات". 

هەر دوای رووداوەكە پۆلیس گەیشتە شوێنەكە، بیلال و ئاوارەی برد بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانیان دەرچووبوو. مەسعود دەڵێت: "بیلال هیچ تاوانێكی نەبوو لەكاتی شەڕەكە لەگەڵ من بوو، ئەو رۆیشت بۆ ئەوی بزانێت چی بووە، لەوێ‌ ویستی ئامۆزاكەی لە شەڕەكە دووربخاتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەویش كوژرا".

مەسعود هەر زوو پەیوەندی بە برای بیلالەوە دەكات و پێیدەڵێت فریای براكەت بكەوە بریندارە و لە نەخۆشخانەیە. تەحسین  ساڵح كە برای بیلالە بە (رووداو)ی گوت :"سەعات 11 بوو براكەم هات گوتی برسیمە، لەگەڵ مەسعودی دراوسێمان دەچم بۆ بازاڕ نان دەخۆین. من كەمێك مەشغوڵ بووم، مەسعود چەند جارێك لە رێگەی مەسنجەرەوە پەیوەندی پێوەكردم، وەڵامم نەدایەوە، هەر وازی نەهێنا، بۆیە تەلەفۆنم بۆ كرد و لێمپرسی شتێك بووە، ئەویش گوتی خێرا بچۆ بۆ نەخۆشخانە بیلال و ئاوارە برینداركراون".

 تەحسین گوتیشی: "بەو هەواڵە تووشی شۆك بووم، بیلال هێندە نەبوو لە ماڵ دەرچووبوو، ئەو لەگەڵ مەسعودی دراوسێمان رۆیشت، نازانم چۆن گەیشتبووە لای بیلال".

ئەو كەسەی تەقەی لە بیلال و ئاوارە كردووە لەلایەن بیلالەوە بریندار كراوە. دوای دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی هەڵەبجەوە، یەكسەر نێردراوە بۆ سلێمانی.

تەحسین دەڵێت: "دوای رووداوەكە چووینە شوێنەكە، لە ئەوانەمان پرسی كە لە كاتی رووداوەكە لەوێ‌ بوون، بەڵام هەموویان دەڵێن نازانین ئەوان لەسەر چی بەشەڕ هاتوون، هەر ئەوەندەیان دیوە كە شەڕە قسە لە نێوان ئاوارە و ئەو كەسە دروستبووە. ئاوارە تەقەی لە كەسەكە كردووە و برینداری كردووە، پاشان كە بیلال چووەتە ئەوێ‌، كەسەكە تەقەی لە ئاوارە و بیلال كردووە و هەردووكیانی كوشتووە".

تەحسین رەتیكردەوە بیلال و ئاوارە پێشتر كێشەیان لەگەڵ ئەو كەسە هەبووبێ‌ و دەڵێت: "ئێمە ئەو كەسە هەر ناناسین، دوای تاوانەكە لە خەڵكمان زانیوە كە پێشمەرگەیە". 

هەروەها دەڵێت "چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی پۆلیس دەكەین بزانین ئەو شەڕە لەسەر چی بووە؟".

Wednesday, March 20, 2019

رةحەت نەبوونى ئافرەت لە پرۆسەی سێکس کردندا كێشەیەكە چارەسەركردنەكەى ئەمەیە..

رةحەت نەبوونى ئافرەت كێشەیەكە چارەسەركردنەكەى ئاسانە ئەگەر كێشەى زوو ڕشانەوەى تۆماو (سرعة القذف)ى لە مێردەوە چارەسەر بكرێت،
چونكە بە هۆى ئەم كێشەیە مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و دوور لە خێزانەكەى دەكەوێت بەڵام خێزانەكەى هێشتان كارى خۆى تەواو نەكردووە و هەست بە راحەت نەبوون دەكات، واتە دەبێت پێى بڵێى كە ئەم كێشەتە هەیە و دەبێت تێبگات كە خێزان هەقى شەرعى خۆى هەیە لەم مەسەلەدا. واتە كێشەكەتان لە ڕووى پێوەندى بوونەوە و دەبێت بەپێكەوە بزانن چیتان پێویستە وەكو خێزان و مێرد لە كاتى ئەنجامدانى كارى جووتبووندا تاوەكو راحەت نەبوونەكە چارەسەر بكرێت. نابێت شەرم لەم شتانە بكەیت وەكو خێزان و دەبێت داواى لێ بكەیت وەكو مێردى خۆتەوە كە كارى جووتبوونەكەى ئەنجام بدات بەشێوەیەكى ئاسایی و چاوەروانى تەواوبوونى خێزانى بكات و لێ ى دوورنەكەوێت و بخەوێت و خێزانەكەى هێشتان راحەت نەبووە، چونكە زۆربەى پیاوان نازانن ئەم شتە پێویستە لێیان ئەنجامى بدەن لەگەڵ خێزانەكانیانە بەهۆى كەمى زانیارى لە پێویستیەكانى خێزان لە كاتى جووتبووندا و وادەزانن كە خێزان وەكو مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە، واتە نابێت مێرد واز لە جووتبوون لەگەڵ خێزانەكەى بكات ئەگەر تەواوى كرد تاوەكو خێزانەكەى هەست بە راحەت بوون دەكات

نوێترین دەرکەوتنی بانە شیروان بۆ نەورۆز


ئایا درێژی ئاسایی چەندە بۆ چووکی پیاو؟

بەشێوەیەکی زانستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە، درێژی ئاسایی کیر لە رەگەزی نێری مرۆڤ وەک پێشتریش ئاماژەی
پێکراوە، کە لە ھەموو ئامارە جیھانییەکاندا، دەرکەوتیە کە درێژی چووک لە پیاواندا لە کاتی رەپبوونی تەواو بەو شێوەیەیە: ٪٩٠ پیاوان درێژی کیریان لە نێوان(١٢سم بۆ ١٧سم) ە لە کاتی رەپبوونی تەواو. ٪٥ پیاوان درێژی کیریان لە ١٧سم زیادترە لە کاتی رەپبوونی تەواو. ٪٥ پیاوان درێژی چووکیان لە ١٢ سم کەمترە لە کاتی رەپبوونی تەواو. تێبینیییەکی گرنگ لەوبارەیەوە:
وەک لە ئامارەکەشدا ئاشکرایە، کە زۆربەی زۆری پیاوان درێژی چووکیان لە نێوان ١٢-١٧ سەنتیمەترە، ھەروەھا دەرکەوتییە کە ئەوانەی درێژی چووکیان ٨ سەنتیمەتر یان زیادتر بێ لە کاتی رەپبووندا یان (تەنھا ٨ سم بێ)لە کاتی رەپبووندا، ئەوانە دەتوانن ببن بە زاوا و منداڵیش درووست بکەن و بە سەرکەوتووی کرداری سێکس بکەن و چێژ وەرگرن، واتا ئەگەر چووکت تەنھا ٨ سم ە لەکاتی رەپبووندا، ئەمن پێت دەڵێم کە کیرت ھەدێکی لە ڕەگەزی پیاو بەردەوام خەیاڵیان سەرقاڵ دەکان بەھۆی بچووکی ئەندامێ نێرینەیان، بەڵام سێکس تەنھا و تەنھا بە چووک ئەنجام نادرێ، بەڵکو ئەوە گرنگە کە زانیاری پێویستی کرداری سێکسیت ھەبێت و بزانی چۆن بەکاری بھێنی چوونکە ڕەگەزێ مێینە تام لە لێھاتووی و شارەزاییت وەردەگرن لە کاتی سێکسدا نەک چووک بەتەنھا. ئایا درێژی ئاسایی چەندە بۆ چووکی پیاو؟ درێژی ئاسایی چووکی نێری پێگەیشتوو لەنێوان (١١-١٧)سم، درێژی چووکی (٩٠٪) پیاوان لەم نێوەندایە. بەڵام درێژی چووکی (١٠٪) پیاوان کورتتر لە(١١) سم یان درێژتر لە(١٧)سم دەبێت. ھەتا چووک لەکاتی خاوبوونەوەدا بچووک بێت لەکاتی ڕەپ بووندا درێژ دەبێت، کەسێک کەچووکی (١١)سم یان (١٢)سم ئەوا ئەم درێژییە گونجاوە بۆ ئەنجامدانی جووتبوون لەگەڵ ھاوسەردا و چێژ وەرگرتن و چێژ بەخشین، دەبێت ئەوەش بزانیت کە چووکی درێژ مانای زیاد وەرگرتن و بەخشینی چێژ ناگەیەنێت، بگرە ھەندێ جار چووکی درێژ دەبێتە مایەی ئازار بۆ ھاوسەر و بەھۆی ئازارەوە چێژیش نابینێت، بەپێچەوانەوە چووکی (لەنێوەندی ئەو درێژییە ئاساییەدا) باشترە لەپرۆسەی سێکسییدا چونکە دەتوانێت لەکاتی جووتبووندا زوو زوو بێتە دەرەوە لەناو زێی ھاوسەر، بەمەش ئەندامە سێکسییەکانی ئافرەت زیاتر دەروژێت و چێژ زیاتر وەردەگرێت.
ئەگەر پیاو کیری لەکاتی رەپبووندا بگاتە ٨ سەنتیمەتر، دەتوانی ژن بھێنی و ببێتە زاوا و منداڵیش درووست بکا، لەبەر ئەوە بە ھاوڕێیەکەت بڵێ کە ١٣ سەنتیمەتر زۆر باشە و ھیچ پێویستیش بە دوو دڵی ناکا. زەکەری پیاو لە گەشە کردندا بەردەوام دەبێ لە تەنانەت لە نێوان تەمەنی ١٦ تا ١٨ ساڵی، دوای ئەوە ھیچ گەشەیەکی دیکەی لێ ڕوو نادا، ژن ھێنان ھیچ کاریگەری لەسەر گەورەکردنی زەکەر نییە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکانی بەریتانی، قەبارەی ئاسایی ئەندامی نێرینە لە کاتی ڕِەپبووندا، ١١٫٦٦ سانتیمەترە و لەکاتی ئاساییدا، ٩٫٣١ سانتیمەترە.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر ١٥ ھەزار کەس ئەنجام دراوە، پرسیار لەسەر قەبارەی ئەندامی نێرینە و پەیوەندی سێکسی کرا.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخست، قەبارەی ئەندامی زاووزێ لەکاتی ڕەپبووندا دەگاتە ١١٫٦٦ سانتیمەتر و لەکاتی ئاساییدا، ٩٫٣١ سانتیمەترە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەو پیاوانەی قەبارەی ئەندامی زاووزێیان ١١٫٦٦ سانتیمەترە، پەیوەندی سێکسیان ئاسایی بوە و بۆ گەیشتن بە ئۆرگازم، کێشەیان نەبووە.
لێکۆڵەرەوان ھەروەھا دەڵێن، ٨٨٪ی ژنان قەبارەی ئەندامی زاووزێی مێردەکانیان لا پەسەند بووە و لە ژیانی سێکسیان ڕازی بوون. دکتۆر دەیفد گیڵ سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە و مامۆستا لە کۆلێجی "کینک"یلەندەن ڕایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە , نیگەرانی ئەو پیاوانە دەڕەوێنێتەوە کە پرسیار لەبارەی قەبارەی نێرینەیانەوە دەکەن.
کێر ئەندامی سێکسی نێرینەیە کە لە کاتی باڵقیدا دەگاتە لوتکەی گەورەبوون. جگە لە فەرمانە سێکسییەکەی کاری دەردانی میزیش بۆ دەرەوەی لەش دەکات.

ژنێك لە هێرشە تیرۆرستییەکەی نیوزیلاند لە کاتی رزگاکردنی مێردەکەی تیرۆر کرا، بەڵام مێردەکەی زیندووە و لە ژیاندا ماوەتەوە.


ئانسی ئەلیباڤای تەمەن 25 ساڵ خەڵکی شاری کیرالای هیندە، لە کاتی هێرشەکەی نیوزیلاند لەگەڵ گروپێک لە ژن و منداڵ لە مزگەوتەکە هەڵات، بەڵام دواتر بۆ رزگارکردنی مێردەکەی دەگەڕێتەوە و لەو کاتەشدا تیرۆرستەکە برینداری دەکات، دواتر بە برینداریش دەچێتە سەری، سەرەڕای ئەوەی داوای بەزەیی دەکات، دەیکوژێت.
عبدول نازیری هاوسەری ئانسی، لە لێدوانێکی بۆ سایتی Stuff گووتویەتی: "کاتێک تەقەکەرەکە هاتە ژوورە دەستی بە کوشتار کرد، کەسێک پەنجەرەیەکی شکاند و لەوێوە چەند نوێژخوێنێک هەڵاتن، منیش لەوێوە چوومە دەرەوە و خۆمکرد بە ماڵی دراوسێیەکی مزگەوتەکەدا، ئەویش ترسی هەبوو کە تیرۆرستبم و رێگای چوونە ژوورەوەی لێگرتم".
لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی دەڵێت: "دواتر گەڕامەوە مزگەوتەکە و دیتم، منداڵێک لەسەر شەقامەکە لە باوەشی دایکی و لەگەڵ دایکی خوێنیان لێ دەچۆڕا و مردبوون، لە تەنیشت ئەوانیش، ژنەکەی من جەستەی بێ رووحی راکشابوو".
لەو رۆژەوە، عبدول نازیری شەوان ناتوانێت بنوێت و دەرمانی خەوتن بەکاردەهێنێت، ناشتوانێت بچێتەوە ماڵەکەی و لە شووقەی هاوڕێیەکی دەمێنێتەوە.
هاتن بۆ نیوزیلاند گەورەترین خەونی ئەو دوو هاوسەرە بوو، بەڵام تەنها دوو ساڵ و شەش مانگ ئەم خەونەیان چێژی پێبەخشین و هێرشی سەر نوێژخوێنانی نیوزیلاند زۆر شتی لێسەندنەوە.
هەینی رابردوو و لە هێرشی سەر دوو مزگەوتی نیوزیلاند، 50 نوێژخوێن تیرۆر کران و نزیکەی 50ی دیکەش بریندارکران، تەقەکەرەکەش دەستگیرکراوە، بەڵام تاکو ئێستا دادگا بڕیاری نەداوە کە ئایا وەکوو تیرۆرست یاخود بکوژ، مامەڵەی لەگەڵ 

كوڕێك دەستدرێژی دەكاتە سەر خوشكەكەی


(ك.م) لە نیوە شەودا خۆی دەكات بە ژووری خوشكەكەیدا، دەم و دەستی دەبەستێتەوە و دەستدرێژی دەكاتە سەری. ئەو رووداوە بە نهێنی مایەوە تا ئەو كاتەی (ك.م) چووە دەرەوەی وڵات. خێزانەكەی كاتێك ویستیان پشكنین بۆ پەردەی كچێنی كچەكەیان بكەن، پزیشك داوای رەزامەندی پۆلیسی لێكردن، بۆیە ناچار بوون كێشەكە بۆ پۆلیس باس بكەن. ئێستا (ك.م) كە برای كچەكەیە، لەلایەن پۆلیسەوە بە هەڵاتوو ناوی تۆمار كراوە.

(ت.م) كە قوتابی قۆناغی دووی پەیمانگە بووە، دەڵێت ئەو رۆژە "گەشتی زانستی"ی پەیمانگەیان هەبووە، ئێوارە كە گەڕاوەتەوە زۆر هیلاك بووە، یەكسەر چووەتە ژوورەكەی و خەوتووە. (ت) دەڵێت: "براكەم لەكافتریایەك كاری دەكرد، شەوانە برادەری دەهێنایەوە ماڵەوە. تا درەنگ خەریكی نێرگەلەكێشان دەبوون".

(ت) باسی ئەو شەوە دەكات كە براكەی دەستدرێژی كردووەتە سەری و گوتی: "كە بەخەبەر هاتم، دەم و دەستم بەسترابوونەوە، براكەم جلەكانی لەبەر داكەندبووم، دەیویست دەستدرێژیم بكاتە سەر، هەرچەند هاوارم دەكرد دەنگم نەبوو. وەكو گورگێكی برسی تێمئاڵابوو، ‌دواتر رۆیشتەوە ژوورەكەی خۆی، منیش خێرا خۆم گەیاندە لای دایكم و باوكم".

بە گوتەی (ت) خێزانەكەی هەڵوێستی توندیان بەرامبەر براكەی نەبووە، هەر ئەو شەوە بردوویانەتە ماڵی مامی، پاشان براكەی هەڵاتووە بۆ دەرەوەی كوردستان. (ت) دەڵێت: "دوایی دایكم چەند پارچە حەبێكی لە ژووری براكەم دۆزییەوە، لەوەوە زانیمان فێری بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر بووە".

دوای ماوەیەك خێزانەكەی دەیبەن بۆ لای پزیشك بۆ ئەوەی پشكنینی پەردەی كچێنی بۆ بكەن، بەڵام پزیشكەكە داوای رەزامەندی پۆلیسیان لێدەكات، بۆیە باوكی ناچار دەبێت رووداوەكە بۆ پۆلیس باس بكات. پاشان پۆلیس (ت) دەنێرێ‌ بۆ شوێنێكی پارێزراو.

(ت) دەڵێت: "سەرەتا منیان برد بۆ لای مامانێك، كاتێك پشكنینی بۆ كردم گوتی پەردەی كچێنی نەماوە، مامانەكە بۆ درووینەوەی پەردەكە داوای 2000 دۆلاری كرد، دایكم و باوكم رازی بوون، بەڵام من رازی نەبووم و گوتم دەبێ‌ پزیشك پشكنینم بۆ بكات. پزیشك پشكنینی بۆ كردم، دەركەوت كچێنیم لەدەست نەداوە". 

 چەند مانگێك بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕیوە، بەڵام دۆخی دەروونیی (ت) هێشتا ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی  پزیشكدایە، ئەو كچە ئێستا ناهێڵێ هیچ نێرینەیەك تەنانەت باوكیشی دەستی بەر دەستی بكەوێ‌.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (رووداو)ی گوت: "ئەگەر ئەو خێزانە سكاڵایان تۆماركردبێ‌، ئەوە ناوی تۆمەتبارەكە دەدەینە پۆلیسی ئینتەرپول".

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، حاڵەتەكانی دەستدرێژی روو لە هەڵكشانن، ساڵی رابردوو 145 حاڵەتی دەستدرێژی تۆماركراون كە زۆربەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و 45 حاڵەت بووە، لە كاتێكدا لە ساڵی 2017 دا 22 حاڵەت لە سنووری ئەو پارێزگایە تۆماركرابوون.

هەر بەپێی ئامارەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، ساڵی رابردوو لە هەولێر 32 حاڵەت، لە دهۆك 35 حاڵەت، لە گەرمیان 12 حاڵەت، لە راپەڕین 15 حاڵەت و لە سۆرانیش شەش حاڵەتی دەستدرێژی تۆماركراون.

هیوا كەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی بە (رووداو)ی گوت: "ئەوانەی دەستدرێژییان كراوەتە سەر زۆربەیان ئەو كچانەن كە بەناوی خۆشەویستی و هاوسەرگیرییەوە هەڵخەڵەتێنراون". 
بەگوێرەی بەدواداچوونی (رووداو)، هەندێك لە حاڵەتەكانی دەستدرێژی لەلایەن كەسانی پلە یەكی ئافرەتەكەوە بوونە، بەڵام ژمارەیان كەمە.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی بە (رووداو)ی  گوت: "بە ژمارە بۆتان باس ناكەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەندێك لە حاڵەتەكانی‌ دەستدرێژی (ئەگەرچی ژمارەكەی كەمە) لەلایەن كەسی پلە یەكی ئافرەتەكەوە بووە".

سزای دەستدرێژی چییە؟


بەپێی مادە 393 لە یاسای سزادانی عێراقی، سزای دەستدرێژی بریتییە لە:

1- سزادەدرێ‌ بە حەپسكردن یان كاتی، هەر كەسێك بەبێ‌ رەزامەندی لەگەڵ مێیینەیەك جووت ببێ‌.
2- لەو حاڵەتانەدا بە لێكەوتەی توند دادەنرێ‌ كە:
- ئەوەی دەستدرێژی كراوەتە سەر تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتربێ‌.
- تاوانبار خزمی پلە سێی تاوانلێكراو، یان سەرپەرشتیاری بێ‌، یان تاوانلێكراو خزمەتكاری بێ‌.
- ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر، پیاوی ئاینی و پزیشك بوو.
- ئەگەر دوو كەس یان زیاتر بەشدارییان لە تاوانەكەدا كردبێ‌
- ئەگەر تاوانلێكراو بەو هۆیەوە تووشی نەخۆشیی میزەڕۆ بوو.
- ئەگەر تاوانلێكراو پەردەی كچێنی لەدەستدا یان سكی پڕ بوو.
3- ئەگەر تاوانلێكراو بەو هۆیەوە مرد، تاوانبار سزای هەتاهەتایی دەدرێ‌.
4- ئەگەر تاوانلێكراو پەردەی كچێنی لەدەست نەدا، دەبێ‌ قەرەبوویەكی گونجاو بكرێتەوە.

Tuesday, March 19, 2019

لە هەر خولەکێک لە جیهاندا چی روودەدات؟

لە هەر خولەکێک لە جیهاندا چی روودەدات؟
بەپێی توێژینەوە زانستییە نوێیەکان کە لەلایەن ماڵپەڕی buzzkito بڵاوکراوەتەوە، لەماوەی یەک خولەکدا لە جیهاندا گۆڕانکاری گەورە روودەدات و لە روودانی چەندین رووداوی جۆراوجۆر و ژمارەی ترسێنەر.
لە ماوەی یەک خولەکدا 258 منداڵ لە جیهاندا لەدایکدەبێت، لە بەرامبەردا 108 کەس دەمرێت، 83.300 کەس پەیوەندی سێکسی ئەنجامدەدەن.
لەماوەی 60 چرکەدا، خولی زەوی تەواودەبێت لە 1800 کیلۆمەتردا، کە دەگاتە نزیکەی 940.000.000 کیلۆمەتر بە دەوری خۆردا، هاوکات لە یەک خولەکدا جەستەی مرۆڤ 96 ملیۆن خانە لەدەستدەدات، لەهەمانکاتدا 120-108 ملیۆن خانەی خڕۆکەی سور دروستدەکات، 116 کەسیش ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت.
لەرووی زانستییەوە، لە یەک خولەکدا رێژەی باران بارین بەجۆرێکە کە 4.7 بلیۆن حەوز پڕدەکات، 6000 هەزار هەورە بروسکە لە زەوی دەدات، لە هەمان خولەکدا خۆر 83.33 شەپۆلی وزە دەدات بە گەردوون.
لەسەر ئاستی تەکنەلۆژیا لەماوەی یەک خولەکدا 2.4 ملیۆن پرسیار ئاراستەی گۆگڵ دەکرێت، هاوکات 300 ڤیدیۆ دادەبەزێنرێت، 7 ملیۆن و نیو کەس بینەری یوتوبن، لەماوەی هەر خولەکێکیشدا 350.000 تۆرە کۆمەڵایەتیی تویتەر بەکاردەهێنێت.
لە یەک خولەکدا 43.000 وێنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دادەبەزێت، هاوکات 130.000 پەیوەندی لەسەر سکایپ ئەنجامدەدرێت، 120.000 کەس فەیسبوک بەکاردەهێنێت، 300 کەسیش هەژماری نوێ دەکاتەوە.

رزگاربوویەکی مزگەوتی نوور: هاوژینەکەم لەدەستدا، بەڵام رقم لە بکوژەکە نییە

فەرید ئەحمەد، یەکێکە لە رزگاربووەکانی مزگەوتی نوور لە نیوزلەند کە بەهۆی هێرشێکی "تیرۆریستی" هاوژینەکەی لەدەستدا. ئەو دەڵێت "من هاوژینەکەم لەدەستدا، بەڵام رقم لە بکوژەکە نییە. وەک مرۆڤێک خۆشمدەوێ، لە ئەو خۆشبووم و نزاشی بۆ دەکەم کە خودا رێنوێنی بکات".

شەش ساڵ پێش ئێستا شۆفێرێکی سەرخۆش بە ئۆتۆمبێلەکەی لە فەرید ئەحمەد دەدات و ئیفلیجی دەکات، هەر بەو هۆیەوە لەو کاتەوە بە یارمەتی )کورسییەکەی خۆی دەگەیەنێتە مزگەوتی نوور لە شارەکەیاندا (کریستچێرچ.

فەرید ئەحمەد بەردەوام لە مزگەوتی نوور نوێژ دەکات، هەندێکجاریش وەک بانگخوازێک قسەی بۆ نفەرید لە ساڵی 1988 و حوسنای هاوژینی لە 1994 چوونەتە نیوزلەند. هەمان ئەو رۆژەی حوسنا گەیشتووەتە نیوزلەند هاوسەرگیریان کردووە.

فەرید شانازی بە حوسنای هاوژینییەوە دەکات و دەڵێت، زۆرینەی کاتەکانی بە کاری خۆبەخشی لەناو کۆمەڵگە بەسەردەبرد و لە مزگەوتیش وانەی بە منداڵان دەگوتەوە.

فەرید بە Herald todayـی گوتووە "من حوسنا پێناسە دەکەم بە کەسێک کە ئامادەبوو ژیانی خۆی لەپێناو ئەوانی دیکەدا ببەخشێت. ئەو کەسایەتییەکی زۆر باش و تایبەتی بوو، دایکێکی زۆر باشیش بوو. من زۆر شانازی پێوە دەکەم، ئەو دڵی ملیۆنان موسڵمانی بردەوە. بە کچەکەم گوت لەجێگەی ئەوەی بگرین، پێویستە ئێمە دڵخۆشبین".وێژخوێنان کردووە. ئەو لەکاتی هێرشەکەی رۆژی هەینی رابردوو لەسەر کورسییەکەی لەنێو مزگەوتەکە بووە، بەڵام هەر چۆنێک بێت توانیویەتی خۆی بگەیێنێتە نزیک ئۆتۆمبێلەکەیان و لەوێدا خۆی حەشارداوە.

حوسنا ئەحمەد، هاوژینی فەرید لەو هێرشە خوێناوییەدا لەگەڵ 49 نوێژخوێنی دیکە لەلایەن گەنجێکی سپیپێستی راستڕەو دەستڕێژی گوللەیان لێکرا و کوژران . رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی جیهانی لێکەوتەوە.

حوسنای هاوژینی فەرید چەند کەسێک لەنێو مزگەوتەکە دەباتە دەرەوە و رزگاریان دەکات، دواتر دەگەڕێتەوە فەریدیش رزگاربکات، بەڵام هێرشکارەکە لە پشتەوە تەقەی لێدەکات و گیان لەدەستدەدات. فەرید ئەحمەد قسەی بۆ BBC کردووە و دەڵێت "من هاوژینەکەم لەدەستدا، بەڵام رقم لە بکوژەکە نییە. وەک مرۆڤێک خۆشمدەوێ، بەڵام بمبخشە ناتوانم پشتیوانی ئەو کارە بکەم کە کردی. من پێموایە ئەو لە ساتێکی ژیانیدا رووبەڕووی ئازار و ناڕەحەتی بووەتەوە، بەڵام نەیتوانی ئەو ئازارە بگۆڕێت بۆ مامەڵەیەکی باش، لەبەرئەوەیە ئەوەی کردی هەڵەیە".

فەرید پێیوایە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ ئەوە دەکرێن خەڵک بترسن و دووبەرەکی لەنێوان ئایینەکاندا دروستبکرێت. دەشڵێت "خەڵک کاری تیرۆریستی دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە بترسن. رەنگە هیواخوازبن کە ئەگەر هێرشبکەنە سەر موسڵمانان، دواتر موسڵمانانیش تۆڵەبکەنەوە، بەڵام ئێمە وەک سەرکردەکانی موسڵمانان دەڵێین، ئەوە روونادات".

دوای ئەوەی لە پشت ئۆتۆمبێلەکەیان گوێی لە تەقەی هێرشکارەکە و هاواری نوێژخوێنان دەبێ، دواتر دەچێتە نێو مزگەوتەکە دەیان کەس لەنێو خوێن و لەکاتی سەرەمەرگدا بە چاوەکانی خۆی دەبینێت. ئەو دیمەنانە وایان نەکردووە فەرید رق و تۆڵە بکاتە درووشمی خۆی و دەڵێت، پێویستە هەمیشە باس لە پێکەوەژیان و خۆشەویستی بکەین نەک رق.

فەرید هەواڵی ئەوە دەزانێ کە هاوژینەکەی ئەویش لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە. بۆ فەرید لە هەموو شتێک قورستر ئەوە بووە کە هەواڵی مەرگی هاوژینەکەی بە کچەکەی بڵێت.

فەرید باسی ئەو ساتە دەکات کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی و هەواڵەکە بە شیفای تەمەن 15 ساڵی کچی رادەگەیێنێت. دەڵێت "قورسترین شت ئەوە بوو کە کچەکەم گوتی، ئایا پێمدەڵێی ئیدی من دایکم نەماوە؟ منیش گوتم بەڵێ. بەڵام ئێستا من دایکی تۆم. پێکەوە رووبەڕووی ئەو رەوشە دەبینەوە".

فەرید دڵنەوایی خێزانەکەی کردووە و پێی گوتوون "ئەگەر پێویست بوو، بگرین، بەڵام رێگەمەدەن گریان و هەستەکانتان عەقڵتان تێکبشکێنێت. من هەر قسەم دەکرد و چەندین هۆکارم بۆ باسدەکردن کە بۆچی دەبێ هەستەکانیان باش و ئەرێنی بن".فەرید لە ساڵی 1988 و حوسنای هاوژینی لە 1994 چوونەتە نیوزلەند. هەمان ئەو رۆژەی حوسنا گەیشتووەتە نیوزلەند هاوسەرگیریان کردووە.

فەرید شانازی بە حوسنای هاوژینییەوە دەکات و دەڵێت، زۆرینەی کاتەکانی بە کاری خۆبەخشی لەناو کۆمەڵگە بەسەردەبرد و لە مزگەوتیش وانەی بە منداڵان دەگوتەوە.

فەرید بە Herald todayـی گوتووە "من حوسنا پێناسە دەکەم بە کەسێک کە ئامادەبوو ژیانی خۆی لەپێناو ئەوانی دیکەدا ببەخشێت. ئەو کەسایەتییەکی زۆر باش و تایبەتی بوو، دایکێکی زۆر باشیش بوو. من زۆر شانازی پێوە دەکەم، ئەو دڵی ملیۆنان موسڵمانی بردەوە. بە کچەکەم گوت لەجێگەی ئەوەی بگرین، پێویستە ئێمە دڵخۆشبین".