Wednesday, March 20, 2019

رةحەت نەبوونى ئافرەت لە پرۆسەی سێکس کردندا كێشەیەكە چارەسەركردنەكەى ئەمەیە..

رةحەت نەبوونى ئافرەت كێشەیەكە چارەسەركردنەكەى ئاسانە ئەگەر كێشەى زوو ڕشانەوەى تۆماو (سرعة القذف)ى لە مێردەوە چارەسەر بكرێت،
چونكە بە هۆى ئەم كێشەیە مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و دوور لە خێزانەكەى دەكەوێت بەڵام خێزانەكەى هێشتان كارى خۆى تەواو نەكردووە و هەست بە راحەت نەبوون دەكات، واتە دەبێت پێى بڵێى كە ئەم كێشەتە هەیە و دەبێت تێبگات كە خێزان هەقى شەرعى خۆى هەیە لەم مەسەلەدا. واتە كێشەكەتان لە ڕووى پێوەندى بوونەوە و دەبێت بەپێكەوە بزانن چیتان پێویستە وەكو خێزان و مێرد لە كاتى ئەنجامدانى كارى جووتبووندا تاوەكو راحەت نەبوونەكە چارەسەر بكرێت. نابێت شەرم لەم شتانە بكەیت وەكو خێزان و دەبێت داواى لێ بكەیت وەكو مێردى خۆتەوە كە كارى جووتبوونەكەى ئەنجام بدات بەشێوەیەكى ئاسایی و چاوەروانى تەواوبوونى خێزانى بكات و لێ ى دوورنەكەوێت و بخەوێت و خێزانەكەى هێشتان راحەت نەبووە، چونكە زۆربەى پیاوان نازانن ئەم شتە پێویستە لێیان ئەنجامى بدەن لەگەڵ خێزانەكانیانە بەهۆى كەمى زانیارى لە پێویستیەكانى خێزان لە كاتى جووتبووندا و وادەزانن كە خێزان وەكو مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە، واتە نابێت مێرد واز لە جووتبوون لەگەڵ خێزانەكەى بكات ئەگەر تەواوى كرد تاوەكو خێزانەكەى هەست بە راحەت بوون دەكات

No comments:

Post a Comment