Wednesday, April 10, 2019

نوێترین گۆرانی دێرێ بە ناوی دوور مەبە

پۆلیسی سلێمانی: گەنجێک بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " لە گەڕەکی چوارباخ کوڕێک باوکی خۆی کوشتووە و هەڵاتووە، پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە و تاوەکو ئێستا نەزانراوە هۆکاری کوشتنەکە چیبووە" . تیمەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان کردووە و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی. سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت: "دوای لێکۆڵنەوە و بەدواداچوونەکانمان روونیدەکەینەوە هۆکاری کوشتنەکە لەسەر چی بووە". هاوکات، رۆژی سێشەممە 9-4-2019، لە ناو کافێیەک لە شەقامی سالم لە سلێمانی تەقە لە گەنجێک کرا، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

Monday, April 8, 2019

چی دەبێ گەر بزانین کەی دەمرین وە بە چ هۆکارێک ؟

تەنانەت تۆ و هەركەسێكی دیكەش، كە دەیناسی ڕۆژێك دێت و گیان لەدەست دەدات، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە چی دەبێت، ئەگەر بزانیت، یان چۆن دەمریت؟ كریس فەودەنتەر، كە پیزیشكی منداڵانە لە نەخۆشخانەی مناڵان لە شاری فیلەدێفییە ی پەنسیڵفینیا دەڵێت: "كەسە ساغەكان، مردن لەمێشكیان بەجۆرێك دەمێنێتەوە، كە كاریگەری لەسەر دەرونمان دروست دەكات‌و لەوانەیە ڕۆژەكەمان بەجۆرێك بەڕێبكەین، بێ ئاگابین مردن". كریس وتیشی: "بەجۆرێك هەڵسوكەوت دەكەین، كە تەنیا تیشك دەخەینە سەر ئەو شتانەی، كە لە دەردەستمان دان". ئایا چی ڕوودەدات ئەگەر ئەم گوومانانەمان لەسەر مردن نەمێنیت‌و یەكێك كاتی مردنمان بە دیاریكراوی پێ بڵیت؟ هەرچەندە لە ڕاستیدا ئەوە شتێكی مەحاڵە و ئەگەری ڕوودانی نییە، بەڵام دەكرێت ئەمە ژیانمان بە تەواوەتی بگۆرێت، وامان لێبكات بە جۆرێكی دیكە چیژ لە ژیان وەرگرین. لێرەدا با باكگراوندێك لەسەر مردن بزانین و بزانین چۆن كاریگەری لەسەر جیهان هەیە. لەساڵی ١٩٨٠ دەروونناسەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەوپرسە كرد، وەك شێڵدن سۆلمن پرفیسۆری دەروناس لەكۆلێجی سكایدمۆر وتی: "مردن وامان لێدەكان چۆن ڕەفتار لەگەڵ ئەو هەستە ناخۆشانەماندا بكیەین وا بیربكەینەوە، كە ئێمە لە پارچە گۆشتێك هیچ شتێكی دیكە نین‌و هەناسە دەدات و شیدەبێتەوە لە كۆتاییدا". هەروەها توێژەرەوان بەدوای شَیوەیەكی نوێی بیركردنەوەدا دەگەرێن، كە بە " كاردانەوەی مردن" ناسراوە، بەم جۆرەیە پرسیار كردن لە خەڵك نەك دەربارەی مردن بەگشتی، بەڵكو دەربارەی چۆنێتی مردنیان و چۆن بە شێوەیەكی ئەرێنی و نەرینی كاریگەری لەسەر دەوروبەریان دەبێت، ئەمەش وا دەكات كاردانەوەیان پرسی مردن بگۆڕیت. لەو حاڵەتەدا كەسەكان وا لێدەكەیت، كە بەخۆبەخشبن بۆ نموونە، دەكرێت وایان لێبكەیت خوێن ببەخشن بە بێ بیركردنەوە ئایا ئەوكەسانەی، كە پێویستی پێیەتی لە چینیە بەرزەكانە یاخود نا. ئەگەر ژن و مێردیك كاتی مردیان پێ بوترێت لەوانییە تووشی ڕەشبینییەكی زۆر ببن و لە تەمەنیكَی گەنجدا كۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن ، بۆ ئەوەی پیر نەبن و هەست كردن بەپیری نەچێژن ، یاخود منداڵەكانیان خەم نەخۆن لەكاتی مردنیان، لەوانەشە هەر بەهیچ شێوەیەك منداڵ نەخەنەوە. ئێڤا جۆناس پرۆفیسۆری نەخۆشە دەروونییەكان لە زانكۆی سەلزبرگ دەڵێت: "دەبێت چەمكی مردن قبوڵ بكەیەن ‌و بزانین مردن بەشێكە لە ژیانمان و بە جۆریك لە ژیانمان ڕەنگدانەوەی هەبێت، كە بەكاری بهینین بۆ بەڕیكردنی ژیانی ڕۆژانەمان بەشێوەیەكی ئەرێنی". ئێڤا وتیشی: "زانینی كاتی مردنمان وامان لێدەكات، كە نرخی ژیان بزانین و ئەو بۆچوونەمان لا دروستبێت، كە هەموومان لەیەك بەلەمداین ولە یەك ئاستداین‌و وەك یەكتری گیان لەدەست دەدەین".

Sunday, March 31, 2019

دەست پەرکردن یان خۆ بەتال کردنەوە چیە؟

(عاد السریە))((دەست پەر))
پێویستە هەموو كوڕ و كچێك دەربارەی ئەو شتە بزانێت كە پێی دەگوترێت " دەستپەڕ"، هەم لە رووی ئەوەی ئەم زاراوەیە چی دەگەیەنێت، هەروەها كردارەكەشی چی لە مرۆڤ دەكات و زەرەر و زیانەكانی چین.
دەستپەڕ بە رێژەیەكی بەرچاو لەنێو ئەو هەرزەكارە كوڕ و كچەكاندا دەكرێ، بەگوێرەی چەند لێكۆڵینەوەیەكیش رێژەی لەسەدا 90 ی كوڕان و رێژەی لەسەدا 70 ی كچان ئەم كارە دەكەن، بە تایبەتیش لە‌و كۆمەڵگە داخراوانەدا هەیە كە رێگە بە تێكەڵبوونی هەردوو رەگەز نادرێت.
دەستپەڕ، واتە كەسێك بە دەستی خۆی بگاتە چێژی سێكسی، ئەم كارە بە شێوەیەكی نهێنی ئەنجامدەدرێت، هەر لەبەر ئەوەیە عەرەبەكان پێی دەڵێن"عاد السریە" كە واتای خووی نهێنی دەگەیەنێت.
ئەم كارە پرۆسەیەكی سێكسی ناتەواوە، لەبەرئەوەی بە وەرگرتنی چێژی سێكسی ئاسایی كۆتایی پێ نایەت. دەمارە خوێنەكانی ناوچەی حەوز دێنەوە سەر باری ئاسایی خۆیان بەر لە ور‌ووژاندن و ئەمەش دەبێتە هۆی نەگەیشتن بە چێژی سێكسی و لە ئەنجامیشدا تێربوون یاخود گەیشتن بە ترۆپكی ورو‌وژاندنی سێكسی روونادات، ئەمەش زیانی هەیە و دەبێتە هۆی گیرانی ناوچەی حەوز بە خوێن كە زیانی زۆری بۆ هەموو كۆئەندامەكانی جەستە بەگشتی و كۆئەندامی زاو‌وزێ بەتایبەتی هەیە .
زیانەكانی دەستپەڕ بۆ كچان:
كچان لە كاتی ئەم كارەدا ناتوانن بە تەواوەتی چێژی سێكسی وەربگرن و بەهۆی خوێنەوە ئازارێكی زیاتریان دەبێت بەر لە سووڕی مانگانەیان.
هەرچەندە دەستپەڕ نابێتە هۆی دڕانی پەردەی كچێنی، بەڵام دەبێتە هۆی گەورەبوونی ئەم پەردەیە و ئەمەش وادەكات لەكاتێكدا كە هاوسەرگیری دەكەن ئەو پەردەیان بە ئاسانی لانەدرێت. هەروەها دەبێتە هۆی لاوازبوونی جەستە و بێهێزیی كۆئەندامی بەرگریی بەرامبەر بە نەخۆشییەكان، ئەمە جگە لە زیانی جەستەیی، زیانی دەروونی زۆریشی هەیە، چونكە دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و خودلۆمەكردن بەهۆی ئەم كارە كە بە نەشیاو دادەنرێت لە كۆمەڵگەدا.
زیانەكانی دەستپەڕ بۆ كوڕان:
هەرچەندە ئەم كارە خۆی زیانبەخش نییە، بەڵام دووبارەكردنەوەی بە بەردەوامی زیانبەخشە و دەبێتە هۆی گیرانی غودەی پرۆستات، هەروەها ئەو كەسەی ئەم كارە دەكات كاتێك هاوسەرگیریی دەكات وا هەست دەكات كە ناتوانێت كاری سێكسی ئەنجامبدات بەهۆی ئەوەی بە هەر بە بەركەوتنی ئەندامی نێرینەی دەگاتە چێژی سێكسی.
یاخود جاری واهەیە دەبێتە هۆی بێهێزی سێكسی لەو كەسەدا (رەپنەبوونی ئەندامی نێرینەی). بە هەمان شێوەی كچان بەهۆی ئەم كارەوە كوڕانیش تو‌وشی دڵەڕاوكێ و خۆدو‌ورخستنەوە لە كۆمەڵگە و رەنگزەردی دەبنەوە.
یەكێكی دیكە لە زیانەكانی دەستپەڕ ئەوەیە، كە دەبێتە هۆی چالاككردنی دەردانی غودەكانی ئەندامی زاو‌وزێ، بۆیە لەدوای جارێك لەم كارە مێشك هاندەدرێت بۆ ئەوەی دیسان دو‌وبارەبكرێتەوە و بەمەش مرۆڤ بە ئاسانی ئالو‌ودەی دەبێت.
خۆپاراستن لە دەستپەڕ
ئیرادە: یەكەم هەنگاوە بۆ دووركەوتنەوە لەم خووە، بۆیە پێویستە ئیرادەیەكی بەهێزت هەبێت و متمانەت بەوە هەبێت كە تۆ دەتوانیت جارێكی دیكە ئەم كارە نەكەیتەوە.
خۆت باش بناسە: واتا بزانە چ شتێك دەبێتە هۆی ورو‌وژاندنت لە رووی سێكسییەوە و لێی دووربكەوە و هەوڵبدە بیر لە سرو‌وشت و كاروبارەكانت بكەیتەوە و بەلای وێبسایتە سێكسییەكاندا مەڕۆ.
خەوت نەهات مەچۆ نێو جێگا: هەوڵبدە نەچیتە ناو جێگاكەت كاتێك بەتەواوەتی شەكەت نیت، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە بیرت لای خووەكەت نەبێت و كە چوویتە جێگای خەوتنت خێرا خەوت لێبكەوێت.
لە بێكاریدا خۆت مەشۆ: هەوڵبدە لە كاتێكدا كە بێكاری نەچی بۆ خۆشوشتن، بەڵكو كاتێك هەڵبژێرە كە پەلەتە بۆ نمو‌ونە بەر لەوەی بچیتە خوێندنگا یان بە ماوەیەكی كەم پێش كاتی دەستپێكردنی كارەكەت.

Saturday, March 30, 2019

كەژێ هاوتا سەبارەت بە هاوسەرگیریەكەی روونكردنەوە دەدات

کچە گۆرانیبێژی لاو" کەژێ هاوتا"، سەبارەت بە دەنگۆی چونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریی روونكردنەوە دەدات.

كەژی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوسیویەتی"کەژێ هاوتا هاوسەرگیری کرد، ئەم قسانە دوورن لە راستییەوە".

 کەژی هاوتا تەمەنی 18 ساڵەو له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئه‌سعه‌دە، له‌دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی ناوبانگ په‌یدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیە.

Friday, March 29, 2019

سلێمانی..ژنێك خوشكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرت

ژنێك دایكی دوو منداڵ و چەندان ساڵ گوزەران و ژیان لەگەڵ پیاوەكەی و بەسەربردنی رۆژگار بە ئاسایی و ئاشتییانە، كەچی لە كۆتادا بینینی دیمەنەكانی خیانەتكردنی پیاوەكەی و خوشكی، كە هەردووكیان كەسی خۆی بوون، ژیانی لەبەرچاو تاریك بوو و لەگەڵ دوو منداڵەكەی ڕووی لە هەندەران كرد، ئێستەش لە پیاوەكەی جیا نابێتەوە و دەیەوێ هەر بە شێوەیەكی ناشەرعی و ناپاكیی پیاوەكەی و خوشكەكەی بەیەكەوە بن.
ژنەكە و دوو كوڕەكەی ئێستە لە دەرەوەی كوردستانن و پێشتر لە شاری سلێمانی بوون، “وشە” لەگەڵ ئەو ژنە كە ناوی “سكاڵا”یە پێوەندی كرد و گفتوگۆی لەگەڵدا كرد، ئەو چیرۆكی خۆی دەگێڕێتەوە و سووریشە لەسەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەك لە هاوسەرەكەی جیا نابێتەوە، بۆ ئەوەی پیاوەكەی نەتوانێ لەگەڵ خوشكەكەی هاوسەرگیری بكات.
لە پێوەندییەكی ڤیدیۆی سكاڵا لەگەڵ “وشە” ئەو باسی خیانەتی خوشك و هاوسەرەكەی دەكات و دەڵێ، هیچ كات بە خەیاڵم نەهاتووە ئەوانە خیانەتم لێ بكەن، چونكە هەردووكیان خۆشەویستترین كەسم بوون، لەو بڕوایەدا بووم ئەوان لە پێناوی من ئامادەن بمرن، كەچی لە پشتەوە چەقۆیان لێ دام و خیانەتیان لێ كردم، بەوهۆیەوە لە ماڵ و شار و وڵاتی خۆم ناچار بە ڕاكردنیان كردم.
سكاڵا گوتی، ماوەی ساڵێكە ڕووداوەكە ڕووی داوە و من كوردستانم جێ هێشتووە، بەڵام تا ئێستەیش ئەو خیانەتە لە مێشكم پەنگی خواردووەتەوە و بەردەوام خەمبارم دەكات و هیچ كات ناتوانم باوەڕ بەخۆم بێنم كە ئەو كار و خیانەتكردنە بە كردەیی ڕووی داوە، دەمەوێ وا وێنای بكەم تەنیا خەیاڵە، بەڵام ئەوەیش ئەستەمە، چونكە بە چاوەكانی خۆم بینیمن و بە گوێیەكانی خۆم لە دەمی ئەوانەوە ڕاستییەكانم بیست، كەسێك لە ناو واقیعێكی تاڵی وەك ئەوەی ئێستە من تێیدا نەبێ، باوەڕ ناكات من لە چ دۆخێكی دەروونی و ئازار و مەینەتیدا دەژیم.
ئەو بۆ “وشە” چیرۆكی خۆی و هاوسەرەكەی “فوئاد” دەگێڕێتەوە و دەڵێ، دوای ماوەیەك لە پێوەندی خۆشەویستی، هاوسەرگیریمان كرد، ماوەی هەشت ساڵ بەیەكەوە ژیاین،  بووین بە دایك و باوكی دوو كوڕ، لە ماوەی ئەو هەشت ساڵە دوو جار ناپاكی هاوسەرگیریی لێ كردم و لێی خۆش بووم، بەڵام ئەمجارە منی لەناو برد.
سەناری خوشكی سكاڵا دوو ساڵ پێوەندی لەگەڵ فوئادی هاوسەری هەبووە، سەرەتای پێوەندییەكەیش بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە سەناری خوشكی هەندێ كێشەی لەگەڵ براكانی هەبووە و ماوەیەك لە ماڵی ئەوان ماوەتەوە، ئیتر بەیانیان سكاڵا دەچوو بۆ دەوام و سەناری خوشكی و هاوسەری و دوو كوڕەكەی لە ماڵ دەمانەوە، لەوكاتەوە پێوەندییان دروست بووە و سەرەتایش بە پێوەندیی سەرجێی دەستیان پێ كردووە. سكاڵا دەڵێ، دوای چوونەوەی خوشكیشم بۆ ماڵی باوكم، كوڕەكانم چەندان جار پێیان گوتم كە سەناری پووریان لە ماڵی ئێمە بوو، لە كاتێكدا من لە ماڵ نەبووم، ئەوان دەیانگوت، پوورم لەگەڵ باوكم یەكتریان ماچ كردووە و لە ژوورەوە بەیەكەوە ماونەتەوە، منیش بە سەنارم دەگوت و ئەویش ڕەتی دەكردەوە، خۆیشم نەمدەتوانی بیر لەوە بكەمەوە، چونكە ئەوە قێزەونترە لە قێزەونی.
سكاڵا هەست دەكات پیاوەكەی خیانەتی لێ دەكات و پێوەندی لەگەڵ ژنی تر هەیە، بەڵام هیچ كات بیری بۆ ئەوە نەچووە خوشكەكەی ئەو كەسە بێ، چونكە ئەوان بە ئاسایی لە ماڵی باوكی سكاڵا و خۆی دەیانتوانی یەكتر ببینن و شتێكی ئاسایی بوو، بۆیە سكاڵا بۆی قورس بوو دەستنیشانی ئەو ژنە بكات كە لەگەڵ فوئادی هاوسەری ڕێك كەوتووە.
لە كۆتادا سكاڵا خۆی ناچار دەكرد و بە زۆر باوەڕ بەخۆی دەهێنێ، بەدوای ئەو گومانەوە بچێ كە كوڕەكانی چەندان جارێك پێیان گوتووە، پووریان هاتووە بۆ ماڵەوە و لەگەڵ باوكیان یەكتریان ماچ كردووە. ئەو باسی كرد و گوتی، لەگەڵ دایكم پلانمان دانا بە خێرایی بابەتەكە یەكلا بكەینەوە، پێمان ڕاگەیاندن كە ئێمە بەیانی دەڕۆین بۆ هەولێر و شەو لەوێ دەمێنینەوە و ڕۆژی دواتر ئێوارەكەی دەگەڕێینەوە، بەڵام نەڕۆیشتین بۆ هەولێر و هەر لە سلێمانی بووین، ئیتر چاودێری خوشكەكەمان كرد، چوو بۆ ماڵی ئێمە و منیش كلیلی دەرگەم پێ بوو و چووینە ژوورەوە و هەموو شتێكم بە چاوی خۆم بینی.
زیاتر گوتی، بە لێدان و قسەپێگوتنیان هەردووكیانم لە ماڵ دەركرد، فوئاد چوو بۆ ئێران و خوشكەكەیشم چووەوە ماڵی باوكم، منیش هەر ئەوكاتە بڕیارم دا كوردستان جێ بهێڵم، بۆیە هەرچی زێڕ و كەلوپەلی ناوماڵ هەبوو، هەموویم فرۆشت و بە ڕەسمی بە هاوكاریی دایكم و خاڵم بەرەو دەرەوەی كوردستان ڕۆیشتم.
لە كۆتادا سكاڵا بۆ “وشە” گوتی، لە دەرەوەم و هەموو شتێك باشە، بەڵام ناتوانم خیانەتەكەی ئەوان لەبیر بكەم، بۆیە بە هیچ شێوەیەك لە هاوسەرەكەم جیا نابمەوە و نامەوێ ئەوان بگەن بەیەك و دواتر بەیەكەوە هاوسەرگیری بكەن، ئەگەر بشیەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ بكات، ئەوا دەیاندەم بە دادگا و بەڵگەم لایە كە خیانەتی هاوسەرییان كردووە، خیانەتەكەیشان لای هەموو كەس ئاشكرا بوو و دەبێ ئەوانیش تا دەمرن بە سەرشۆڕی بژین

Thursday, March 28, 2019

یەکەم دەرمانی مەنعکردنی منداڵبوون بۆ پیاوان دروستدەکرێت

پزیشكانی توێژەر لە کۆنفرانسێكی زانستیدا رایانگەیاند دەرمانێكی کۆنتڕۆڵکردنی منداڵبون دروستدەکرێت، کە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە سەلامەتە بۆ بەکارهێنانی لە مرۆڤدا. 
ستیفانی پاگ، پرۆفیسۆری هەناوی و هاوسەرپەرشتیاری توێژینەوەیەکی نوێیە لەبارەی کاریگەری دەرمانە نوێیەکەی رێگریکردن لە منداڵبوون، دەڵێت دەرمانە نوێیەکە رۆژانە جارێك بەکاردێت، 200-400 ملیگرام هۆڕمۆنی پرۆجیسترۆنی تێدایە و هۆکار دەبێت بۆ رێگەگرتن و کەمکردنەوەی دروستکردنی سپێرمەکان.

ستیفانی دەڵێت نزیکەی 40 پیاوی تەندروست بەشدارییان لە توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن کردووە و بۆماوەی ٢٨ رۆژ دەرمانیان خواردووە، بەگوێرەی توێژینەوەکە دەرکەوتووە رێژەی سپێرمەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، کە دەبێتە بەشێكی دیکە لە رێگەکانی مەنعکردن لەگەڵ بڕینی جۆگەکانی سپێرم و بەکارهێنانی کۆندۆم.

دەرمانی رێگریکردن لە منداڵبوون لە ژناندا 50 ساڵ دەبێت لەلایەن پزیشكانی بەریتانیا دروستکراوە و تاوەکو ئێستا دروستکردنی دەرمانێكی هاوشێوە کە رێگە لەدروستکردنی سپێرمەکان بگرێت، لە تاقیگەدایە و تاوەکو ئێستا بەراورد بە خانمان، پیاوان کەمترین  رێگەیان لەبەردەست هەن بۆ رێگەگرتن لە منداڵبوون.

Wednesday, March 27, 2019

ئەو خواردنانە چین کە توانای سێکسی زیاد ئەکەن زۆر گرنگە بۆ هاوسەران

توێژەرانی بواری تەندروستی چەند خۆراکێکیان دەستنیشانکردووە، کە توانای سێکسی هاوسەران دەکەن بە دوو هێندەو ئامۆژگاری هاوسەرەکان دەکەن، کە خۆیان لە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیای بپارێزن لەبری ئەوە بایەخ بە خۆرە تەندروستەکان بدەن.
 بەپێی توێژینەوەکان ئەم خواردنانە باشترین جۆرن بۆ بەرزکردنەوەی توانای سێکسی هاوسەران:
١- ناوکە کولەکە: یەکێکە لەو خواردنانەی بەکار دێت بۆ زیادکردنی توانای سێکسی لە خانمان و پیاوانیدا، بەمەش هۆرمۆنی تێستۆسیرۆن زیاد دەبێت و ماددەی زینکی تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای سێکسی.
٢- شوتی: بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی چالاکبوونی سوڕی خوێن، وادەکات خوێن بۆ ئەو بەشاندی لەش بڕوات کە لە سێکس بەرپرسن.
٣- ترێی سور: هەردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆسیرۆن زیاد دەکات  کە بەرپرسن لە بەرزبونەوەی تونای سێکسی.
٤- مۆز: بەهەمان شێوە مۆز دەبێتە هۆی جالاککردنی توانای سێکسی
٥-بیبەر: بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین سی تێیدا، سوڕی خوێن چالاک دەکاتو  توانای سێکسی بەرزدەکاتەوە