Wednesday, March 20, 2019

ژنێك لە هێرشە تیرۆرستییەکەی نیوزیلاند لە کاتی رزگاکردنی مێردەکەی تیرۆر کرا، بەڵام مێردەکەی زیندووە و لە ژیاندا ماوەتەوە.


ئانسی ئەلیباڤای تەمەن 25 ساڵ خەڵکی شاری کیرالای هیندە، لە کاتی هێرشەکەی نیوزیلاند لەگەڵ گروپێک لە ژن و منداڵ لە مزگەوتەکە هەڵات، بەڵام دواتر بۆ رزگارکردنی مێردەکەی دەگەڕێتەوە و لەو کاتەشدا تیرۆرستەکە برینداری دەکات، دواتر بە برینداریش دەچێتە سەری، سەرەڕای ئەوەی داوای بەزەیی دەکات، دەیکوژێت.
عبدول نازیری هاوسەری ئانسی، لە لێدوانێکی بۆ سایتی Stuff گووتویەتی: "کاتێک تەقەکەرەکە هاتە ژوورە دەستی بە کوشتار کرد، کەسێک پەنجەرەیەکی شکاند و لەوێوە چەند نوێژخوێنێک هەڵاتن، منیش لەوێوە چوومە دەرەوە و خۆمکرد بە ماڵی دراوسێیەکی مزگەوتەکەدا، ئەویش ترسی هەبوو کە تیرۆرستبم و رێگای چوونە ژوورەوەی لێگرتم".
لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی دەڵێت: "دواتر گەڕامەوە مزگەوتەکە و دیتم، منداڵێک لەسەر شەقامەکە لە باوەشی دایکی و لەگەڵ دایکی خوێنیان لێ دەچۆڕا و مردبوون، لە تەنیشت ئەوانیش، ژنەکەی من جەستەی بێ رووحی راکشابوو".
لەو رۆژەوە، عبدول نازیری شەوان ناتوانێت بنوێت و دەرمانی خەوتن بەکاردەهێنێت، ناشتوانێت بچێتەوە ماڵەکەی و لە شووقەی هاوڕێیەکی دەمێنێتەوە.
هاتن بۆ نیوزیلاند گەورەترین خەونی ئەو دوو هاوسەرە بوو، بەڵام تەنها دوو ساڵ و شەش مانگ ئەم خەونەیان چێژی پێبەخشین و هێرشی سەر نوێژخوێنانی نیوزیلاند زۆر شتی لێسەندنەوە.
هەینی رابردوو و لە هێرشی سەر دوو مزگەوتی نیوزیلاند، 50 نوێژخوێن تیرۆر کران و نزیکەی 50ی دیکەش بریندارکران، تەقەکەرەکەش دەستگیرکراوە، بەڵام تاکو ئێستا دادگا بڕیاری نەداوە کە ئایا وەکوو تیرۆرست یاخود بکوژ، مامەڵەی لەگەڵ 

No comments:

Post a Comment