فەرید ئەحمەد، یەکێکە لە رزگاربووەکانی مزگەوتی نوور لە نیوزلەند کە بەهۆی هێرشێکی "تیرۆریستی" هاوژینەکەی لەدەستدا. ئەو دەڵێت "من هاوژینەکەم لەدەستدا، بەڵام رقم لە بکوژەکە نییە. وەک مرۆڤێک خۆشمدەوێ، لە ئەو خۆشبووم و نزاشی بۆ دەکەم کە خودا رێنوێنی بکات".
شەش ساڵ پێش ئێستا شۆفێرێکی سەرخۆش بە ئۆتۆمبێلەکەی لە فەرید ئەحمەد دەدات و ئیفلیجی دەکات، هەر بەو هۆیەوە لەو کاتەوە بە یارمەتی )کورسییەکەی خۆی دەگەیەنێتە مزگەوتی نوور لە شارەکەیاندا (کریستچێرچ.
فەرید ئەحمەد بەردەوام لە مزگەوتی نوور نوێژ دەکات، هەندێکجاریش وەک بانگخوازێک قسەی بۆ نفەرید لە ساڵی 1988 و حوسنای هاوژینی لە 1994 چوونەتە نیوزلەند. هەمان ئەو رۆژەی حوسنا گەیشتووەتە نیوزلەند هاوسەرگیریان کردووە.
فەرید شانازی بە حوسنای هاوژینییەوە دەکات و دەڵێت، زۆرینەی کاتەکانی بە کاری خۆبەخشی لەناو کۆمەڵگە بەسەردەبرد و لە مزگەوتیش وانەی بە منداڵان دەگوتەوە.
فەرید بە Herald todayـی گوتووە "من حوسنا پێناسە دەکەم بە کەسێک کە ئامادەبوو ژیانی خۆی لەپێناو ئەوانی دیکەدا ببەخشێت. ئەو کەسایەتییەکی زۆر باش و تایبەتی بوو، دایکێکی زۆر باشیش بوو. من زۆر شانازی پێوە دەکەم، ئەو دڵی ملیۆنان موسڵمانی بردەوە. بە کچەکەم گوت لەجێگەی ئەوەی بگرین، پێویستە ئێمە دڵخۆشبین".وێژخوێنان کردووە. ئەو لەکاتی هێرشەکەی رۆژی هەینی رابردوو لەسەر کورسییەکەی لەنێو مزگەوتەکە بووە، بەڵام هەر چۆنێک بێت توانیویەتی خۆی بگەیێنێتە نزیک ئۆتۆمبێلەکەیان و لەوێدا خۆی حەشارداوە.
حوسنا ئەحمەد، هاوژینی فەرید لەو هێرشە خوێناوییەدا لەگەڵ 49 نوێژخوێنی دیکە لەلایەن گەنجێکی سپیپێستی راستڕەو دەستڕێژی گوللەیان لێکرا و کوژران . رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی جیهانی لێکەوتەوە.
حوسنای هاوژینی فەرید چەند کەسێک لەنێو مزگەوتەکە دەباتە دەرەوە و رزگاریان دەکات، دواتر دەگەڕێتەوە فەریدیش رزگاربکات، بەڵام هێرشکارەکە لە پشتەوە تەقەی لێدەکات و گیان لەدەستدەدات. فەرید ئەحمەد قسەی بۆ BBC کردووە و دەڵێت "من هاوژینەکەم لەدەستدا، بەڵام رقم لە بکوژەکە نییە. وەک مرۆڤێک خۆشمدەوێ، بەڵام بمبخشە ناتوانم پشتیوانی ئەو کارە بکەم کە کردی. من پێموایە ئەو لە ساتێکی ژیانیدا رووبەڕووی ئازار و ناڕەحەتی بووەتەوە، بەڵام نەیتوانی ئەو ئازارە بگۆڕێت بۆ مامەڵەیەکی باش، لەبەرئەوەیە ئەوەی کردی هەڵەیە".
فەرید پێیوایە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ ئەوە دەکرێن خەڵک بترسن و دووبەرەکی لەنێوان ئایینەکاندا دروستبکرێت. دەشڵێت "خەڵک کاری تیرۆریستی دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە بترسن. رەنگە هیواخوازبن کە ئەگەر هێرشبکەنە سەر موسڵمانان، دواتر موسڵمانانیش تۆڵەبکەنەوە، بەڵام ئێمە وەک سەرکردەکانی موسڵمانان دەڵێین، ئەوە روونادات".
دوای ئەوەی لە پشت ئۆتۆمبێلەکەیان گوێی لە تەقەی هێرشکارەکە و هاواری نوێژخوێنان دەبێ، دواتر دەچێتە نێو مزگەوتەکە دەیان کەس لەنێو خوێن و لەکاتی سەرەمەرگدا بە چاوەکانی خۆی دەبینێت. ئەو دیمەنانە وایان نەکردووە فەرید رق و تۆڵە بکاتە درووشمی خۆی و دەڵێت، پێویستە هەمیشە باس لە پێکەوەژیان و خۆشەویستی بکەین نەک رق.
فەرید هەواڵی ئەوە دەزانێ کە هاوژینەکەی ئەویش لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە. بۆ فەرید لە هەموو شتێک قورستر ئەوە بووە کە هەواڵی مەرگی هاوژینەکەی بە کچەکەی بڵێت.
فەرید باسی ئەو ساتە دەکات کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی و هەواڵەکە بە شیفای تەمەن 15 ساڵی کچی رادەگەیێنێت. دەڵێت "قورسترین شت ئەوە بوو کە کچەکەم گوتی، ئایا پێمدەڵێی ئیدی من دایکم نەماوە؟ منیش گوتم بەڵێ. بەڵام ئێستا من دایکی تۆم. پێکەوە رووبەڕووی ئەو رەوشە دەبینەوە".
فەرید دڵنەوایی خێزانەکەی کردووە و پێی گوتوون "ئەگەر پێویست بوو، بگرین، بەڵام رێگەمەدەن گریان و هەستەکانتان عەقڵتان تێکبشکێنێت. من هەر قسەم دەکرد و چەندین هۆکارم بۆ باسدەکردن کە بۆچی دەبێ هەستەکانیان باش و ئەرێنی بن".فەرید لە ساڵی 1988 و حوسنای هاوژینی لە 1994 چوونەتە نیوزلەند. هەمان ئەو رۆژەی حوسنا گەیشتووەتە نیوزلەند هاوسەرگیریان کردووە.
فەرید شانازی بە حوسنای هاوژینییەوە دەکات و دەڵێت، زۆرینەی کاتەکانی بە کاری خۆبەخشی لەناو کۆمەڵگە بەسەردەبرد و لە مزگەوتیش وانەی بە منداڵان دەگوتەوە.


No comments:
Post a Comment