Wednesday, March 20, 2019

ئایا درێژی ئاسایی چەندە بۆ چووکی پیاو؟

بەشێوەیەکی زانستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە، درێژی ئاسایی کیر لە رەگەزی نێری مرۆڤ وەک پێشتریش ئاماژەی
پێکراوە، کە لە ھەموو ئامارە جیھانییەکاندا، دەرکەوتیە کە درێژی چووک لە پیاواندا لە کاتی رەپبوونی تەواو بەو شێوەیەیە: ٪٩٠ پیاوان درێژی کیریان لە نێوان(١٢سم بۆ ١٧سم) ە لە کاتی رەپبوونی تەواو. ٪٥ پیاوان درێژی کیریان لە ١٧سم زیادترە لە کاتی رەپبوونی تەواو. ٪٥ پیاوان درێژی چووکیان لە ١٢ سم کەمترە لە کاتی رەپبوونی تەواو. تێبینیییەکی گرنگ لەوبارەیەوە:
وەک لە ئامارەکەشدا ئاشکرایە، کە زۆربەی زۆری پیاوان درێژی چووکیان لە نێوان ١٢-١٧ سەنتیمەترە، ھەروەھا دەرکەوتییە کە ئەوانەی درێژی چووکیان ٨ سەنتیمەتر یان زیادتر بێ لە کاتی رەپبووندا یان (تەنھا ٨ سم بێ)لە کاتی رەپبووندا، ئەوانە دەتوانن ببن بە زاوا و منداڵیش درووست بکەن و بە سەرکەوتووی کرداری سێکس بکەن و چێژ وەرگرن، واتا ئەگەر چووکت تەنھا ٨ سم ە لەکاتی رەپبووندا، ئەمن پێت دەڵێم کە کیرت ھەدێکی لە ڕەگەزی پیاو بەردەوام خەیاڵیان سەرقاڵ دەکان بەھۆی بچووکی ئەندامێ نێرینەیان، بەڵام سێکس تەنھا و تەنھا بە چووک ئەنجام نادرێ، بەڵکو ئەوە گرنگە کە زانیاری پێویستی کرداری سێکسیت ھەبێت و بزانی چۆن بەکاری بھێنی چوونکە ڕەگەزێ مێینە تام لە لێھاتووی و شارەزاییت وەردەگرن لە کاتی سێکسدا نەک چووک بەتەنھا. ئایا درێژی ئاسایی چەندە بۆ چووکی پیاو؟ درێژی ئاسایی چووکی نێری پێگەیشتوو لەنێوان (١١-١٧)سم، درێژی چووکی (٩٠٪) پیاوان لەم نێوەندایە. بەڵام درێژی چووکی (١٠٪) پیاوان کورتتر لە(١١) سم یان درێژتر لە(١٧)سم دەبێت. ھەتا چووک لەکاتی خاوبوونەوەدا بچووک بێت لەکاتی ڕەپ بووندا درێژ دەبێت، کەسێک کەچووکی (١١)سم یان (١٢)سم ئەوا ئەم درێژییە گونجاوە بۆ ئەنجامدانی جووتبوون لەگەڵ ھاوسەردا و چێژ وەرگرتن و چێژ بەخشین، دەبێت ئەوەش بزانیت کە چووکی درێژ مانای زیاد وەرگرتن و بەخشینی چێژ ناگەیەنێت، بگرە ھەندێ جار چووکی درێژ دەبێتە مایەی ئازار بۆ ھاوسەر و بەھۆی ئازارەوە چێژیش نابینێت، بەپێچەوانەوە چووکی (لەنێوەندی ئەو درێژییە ئاساییەدا) باشترە لەپرۆسەی سێکسییدا چونکە دەتوانێت لەکاتی جووتبووندا زوو زوو بێتە دەرەوە لەناو زێی ھاوسەر، بەمەش ئەندامە سێکسییەکانی ئافرەت زیاتر دەروژێت و چێژ زیاتر وەردەگرێت.
ئەگەر پیاو کیری لەکاتی رەپبووندا بگاتە ٨ سەنتیمەتر، دەتوانی ژن بھێنی و ببێتە زاوا و منداڵیش درووست بکا، لەبەر ئەوە بە ھاوڕێیەکەت بڵێ کە ١٣ سەنتیمەتر زۆر باشە و ھیچ پێویستیش بە دوو دڵی ناکا. زەکەری پیاو لە گەشە کردندا بەردەوام دەبێ لە تەنانەت لە نێوان تەمەنی ١٦ تا ١٨ ساڵی، دوای ئەوە ھیچ گەشەیەکی دیکەی لێ ڕوو نادا، ژن ھێنان ھیچ کاریگەری لەسەر گەورەکردنی زەکەر نییە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکانی بەریتانی، قەبارەی ئاسایی ئەندامی نێرینە لە کاتی ڕِەپبووندا، ١١٫٦٦ سانتیمەترە و لەکاتی ئاساییدا، ٩٫٣١ سانتیمەترە.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر ١٥ ھەزار کەس ئەنجام دراوە، پرسیار لەسەر قەبارەی ئەندامی نێرینە و پەیوەندی سێکسی کرا.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخست، قەبارەی ئەندامی زاووزێ لەکاتی ڕەپبووندا دەگاتە ١١٫٦٦ سانتیمەتر و لەکاتی ئاساییدا، ٩٫٣١ سانتیمەترە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەو پیاوانەی قەبارەی ئەندامی زاووزێیان ١١٫٦٦ سانتیمەترە، پەیوەندی سێکسیان ئاسایی بوە و بۆ گەیشتن بە ئۆرگازم، کێشەیان نەبووە.
لێکۆڵەرەوان ھەروەھا دەڵێن، ٨٨٪ی ژنان قەبارەی ئەندامی زاووزێی مێردەکانیان لا پەسەند بووە و لە ژیانی سێکسیان ڕازی بوون. دکتۆر دەیفد گیڵ سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە و مامۆستا لە کۆلێجی "کینک"یلەندەن ڕایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە , نیگەرانی ئەو پیاوانە دەڕەوێنێتەوە کە پرسیار لەبارەی قەبارەی نێرینەیانەوە دەکەن.
کێر ئەندامی سێکسی نێرینەیە کە لە کاتی باڵقیدا دەگاتە لوتکەی گەورەبوون. جگە لە فەرمانە سێکسییەکەی کاری دەردانی میزیش بۆ دەرەوەی لەش دەکات.

1 comment: