Tuesday, March 19, 2019

نوێترین کلیپی هونەرمەندی گۆرانیبێژ تەمەن بەناوی "پیرە هەولێر" ڕاگیرا و لە چەناڵی یوتیوبەکەی سڕاوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە هۆکارەکەی بدات.

 نوێترین کلیپی هونەرمەندی گۆرانیبێژ تەمەن بەناوی "پیرە هەولێر" ڕاگیرا و لە چەناڵی یوتیوبەکەی سڕاوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە هۆکارەکەی بدات.
لەو بارەیەوە هونەرمەندی گۆرانیبێژ حازم بندیان لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوویەتی، دوای ئەوەی تەمەن گۆرانیی "پیرە هەولێر"ی بڵاوکردەوە، لە کۆپلەیەکی گۆرانییەکەدا باسی دەشتی قەراج و کچانی بندیان دەکات، بەڵام ناڕەزایی خزمانی بندیانی لێکەوتەوە.
حازم بندیانی لە بەشێکیدا نوسیوویەتی "هونه‌رمه‌ندى موزيكژه‌ن سەيد ئەحمەد ڕەواندزى په‌یوه‌ندی پێوه‌کردم كه‌ ده‌كاته باوكى هونه‌مه‌ند كاكه ته‌مه‌ن، وتى هه‌رچه‌نده‌ ماندوبوونێكى زۆرى بینیوە بۆ تۆمارکردنی گۆرانيیه‌كه به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى خۆشه‌ويستى ئازیزانمان له عه‌شيره‌تى بنديان لەده‌ست نه‌ده‌ين گۆرانيیه‌كه دەسڕینەوە له يوتیوب و به‌كه‌ناڵه‌كانيش ده‌ڵێین بڵاوینه‌كه‌وە."
ڕۆژی ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ هونەرمەندی گۆرانیبێژ تەمەن سەید ئەحمەد نوێترین کلیپی بەناوی "پیرە هەولێر" بڵاوکردەوە، لە تێکستی گۆرانییەکەدا باسی کچانی بندیان کراوە، ئەوەش ناڕەزایی خەڵکی ناوچەکە و عەشیرەتی بندیانی لێکەوتەوە، لە ئێستادا گۆرانییەکە لە چەناڵی یوتیوبی تەمەن سڕاوەتەوە.

تەمەن سەید ئەحمەد ڕەواندزی، لە شارۆچكەی ڕەواندز لەدایكبووە، پەیمانگەی هونەرە جوانەكان و كۆلێژی هونەری لە زانكۆی سەڵاحەدین تەواوكردووە، لە دەرەوەی وڵات دەژی و چەندین کاری هونەریی تایبەت بە خۆیی هەیە، گۆرانییەکی دوێتی بە ناوی "نەنێ" لەگەڵ سەمیر عەبدوڵای گۆرانیبێژدا هەیە.

No comments:

Post a Comment