Monday, April 8, 2019
چی دەبێ گەر بزانین کەی دەمرین وە بە چ هۆکارێک ؟
تەنانەت تۆ و هەركەسێكی دیكەش، كە دەیناسی ڕۆژێك دێت و گیان لەدەست دەدات، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە چی دەبێت، ئەگەر بزانیت، یان چۆن دەمریت؟
كریس فەودەنتەر، كە پیزیشكی منداڵانە لە نەخۆشخانەی مناڵان لە شاری فیلەدێفییە ی پەنسیڵفینیا دەڵێت: "كەسە ساغەكان، مردن لەمێشكیان بەجۆرێك دەمێنێتەوە، كە كاریگەری لەسەر دەرونمان دروست دەكاتو لەوانەیە ڕۆژەكەمان بەجۆرێك بەڕێبكەین، بێ ئاگابین مردن".
كریس وتیشی: "بەجۆرێك هەڵسوكەوت دەكەین، كە تەنیا تیشك دەخەینە سەر ئەو شتانەی، كە لە دەردەستمان دان".
ئایا چی ڕوودەدات ئەگەر ئەم گوومانانەمان لەسەر مردن نەمێنیتو یەكێك كاتی مردنمان بە دیاریكراوی پێ بڵیت؟
هەرچەندە لە ڕاستیدا ئەوە شتێكی مەحاڵە و ئەگەری ڕوودانی نییە، بەڵام دەكرێت ئەمە ژیانمان بە تەواوەتی بگۆرێت، وامان لێبكات بە جۆرێكی دیكە چیژ لە ژیان وەرگرین.
لێرەدا با باكگراوندێك لەسەر مردن بزانین و بزانین چۆن كاریگەری لەسەر جیهان هەیە.
لەساڵی ١٩٨٠ دەروونناسەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەوپرسە كرد، وەك شێڵدن سۆلمن پرفیسۆری دەروناس لەكۆلێجی سكایدمۆر وتی: "مردن وامان لێدەكان چۆن ڕەفتار لەگەڵ ئەو هەستە ناخۆشانەماندا بكیەین وا بیربكەینەوە، كە ئێمە لە پارچە گۆشتێك هیچ شتێكی دیكە نینو هەناسە دەدات و شیدەبێتەوە لە كۆتاییدا".
هەروەها توێژەرەوان بەدوای شَیوەیەكی نوێی بیركردنەوەدا دەگەرێن، كە بە " كاردانەوەی مردن" ناسراوە، بەم جۆرەیە پرسیار كردن لە خەڵك نەك دەربارەی مردن بەگشتی، بەڵكو دەربارەی چۆنێتی مردنیان و چۆن بە شێوەیەكی ئەرێنی و نەرینی كاریگەری لەسەر دەوروبەریان دەبێت، ئەمەش وا دەكات كاردانەوەیان پرسی مردن بگۆڕیت.
لەو حاڵەتەدا كەسەكان وا لێدەكەیت، كە بەخۆبەخشبن بۆ نموونە، دەكرێت وایان لێبكەیت خوێن ببەخشن بە بێ بیركردنەوە ئایا ئەوكەسانەی، كە پێویستی پێیەتی لە چینیە بەرزەكانە یاخود نا.
ئەگەر ژن و مێردیك كاتی مردیان پێ بوترێت لەوانییە تووشی ڕەشبینییەكی زۆر ببن و لە تەمەنیكَی گەنجدا كۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن ، بۆ ئەوەی پیر نەبن و هەست كردن بەپیری نەچێژن ، یاخود منداڵەكانیان خەم نەخۆن لەكاتی مردنیان، لەوانەشە هەر بەهیچ شێوەیەك منداڵ نەخەنەوە.
ئێڤا جۆناس پرۆفیسۆری نەخۆشە دەروونییەكان لە زانكۆی سەلزبرگ دەڵێت: "دەبێت چەمكی مردن قبوڵ بكەیەن و بزانین مردن بەشێكە لە ژیانمان و بە جۆریك لە ژیانمان ڕەنگدانەوەی هەبێت، كە بەكاری بهینین بۆ بەڕیكردنی ژیانی ڕۆژانەمان بەشێوەیەكی ئەرێنی".
ئێڤا وتیشی: "زانینی كاتی مردنمان وامان لێدەكات، كە نرخی ژیان بزانین و ئەو بۆچوونەمان لا دروستبێت، كە هەموومان لەیەك بەلەمداین ولە یەك ئاستداینو وەك یەكتری گیان لەدەست دەدەین".
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
-
(عاد السریە))((دەست پەر)) پێویستە هەموو كوڕ و كچێك دەربارەی ئەو شتە بزانێت كە پێی دەگوترێت " دەستپەڕ"، هەم لە رووی ئەوەی ئە...
-
پزیشكانی توێژەر لە کۆنفرانسێكی زانستیدا رایانگەیاند دەرمانێكی کۆنتڕۆڵکردنی منداڵبون دروستدەکرێت، کە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە سەلامەتە بۆ ب...
No comments:
Post a Comment