چـــــــــــــۆن ناهێڵیت پێستت #چرچ ببێت؟ دوای تێپەڕینی قۆناغی سی ساڵی کچان واهەست دەکەن کە هێشتا کاتیان ماوە و پێستیان چرچ نابێت، بەڵام کاریگەری چرچولۆچی زۆر خێراترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە. ترس و دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی دەرکەوتنی هۆکاری وشکی و هێڵی چرچولۆچی لە دەوری دەموچاو، هەندێک بنەمای گرنگ هەیە کە یارمەتیت دەدات لە دواخستنی ئەم نیشانانە و کەمکردنەوەی، کە بریتین لەم چەند خاڵە: 1-رزگاربوون لە زیپکەی تەمەنی لاوی: ئەم ماوەیە گونجاوە بۆ رزگاربوون لە زیپکە، دەبێت ئەو کرێمانە هەڵبژێریت کە ماددەی بنزویل پیروکسایدی تێدایە، دەبێتە هۆی کوشتنی بەکتریا کەهۆکارە بۆ زیپکە. 2-بەکارهێنانی دژەخۆر بەهێزترین هۆکاری خۆپاراستنە دژی چرچولۆچی و خاڵە رەشەکان کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە رووبەرووی پێست دەبێتەوە، هەربۆیە دیاریکردنی دژەخۆری گونجاو بۆ پێست و بەکارهێنانی بەشێوەی رۆژانە زۆر گرنگە، دەکرێت کاتێک سەرقاڵی خواردن ئامادەکردنی بە فڕن، بەهەمانشێوە دژەخۆر بەکاربهێنیت. 3-پاککردنەوەی پێست: پێویستە ئاگاداری پاککردنەوەی پێست بیت هەفتانە، چونکە یەکێکە لەرێگاکان بۆ نوێکردنەوەی خانەکانی پێست و رێگری دەکات لە دروستبوونی زیپکە و بریقەدارکردنی. 4-شێدارکردنی پێست: ئەگەر بتەوێت بەردەوام پێستێکی شێدارت هەبێت، پێویستە گرنگی بەو کرێمانە بدەیت کە کهول و بۆنی تێدانییە. 5-گرنگیدان بە چاوەکانت: یەکەم دەرکەوتنی هێڵەکانی چرچی لە نزیک چاودایە، هەربۆیە هەوڵبدە گرنگی بدە دەوری چاوەکانت و دەبێت ماکیاژی پێوەنەمێنێت و کرێمی تایبەتی بۆ بەکاربهێنرێت پێش خەوتن بۆ حەوانەوەی.
